ئاژانسی هەواڵی فورات دیمەنی کەمپی دیلەکان لە سیانێ کە دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەری، بڵاوکردەوە

ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)، دیمەنی کەمپی دیلەکان لە سیانێ کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومانکرا، بڵاوکردەوە.

ئێمە وەک، ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)، بۆ یەکەمجار دیمەنی کەمپی دیلەکان لە سیانێ کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومانکرا، بڵاودەکەینەوە.

لەبارەی هێرشەکەوە، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، ئەمڕۆ ١٦ی شوبات، رایگەیاندبوو، دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشەکەیدا بۆ سەر کەمپی دیلەکان لە دەڤەری سیانێی سەر بە گارەی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی چەکی کیمیایی و کاریگەری لەسەر مرۆڤ، ناتوانرێت لە نزیکەوە دیمەنی کەمپەکە تۆمار بکرێت و بۆیەش لە ئاسمانەوە تۆمارکراوە.

کەمپی دیلەکان کە رووبەرووی هێرشی گەورە بووەوە، رووخاوە، لە دیمەنەکەدا دیارە کە دەوروبەری کەمپەکە و بەردەم دەرگاکە، بو سەختی بۆردومانکراوە و چاڵی گەورە دروستبووە.

ف.ق