یەبەشە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

یەبەشە رایگەیاند کە شەڕڤانێکیان بە ناوی دەمهات عەرەب بەهۆی رووداوێکەوە شەهیدبووە.

فەرماندەیی یەبەشە رایگەیاند، کە شەڕڤانێکیان بە ناوی دەمهات عەرەب لە ٢ی ئابدا بە هۆی رووداوێکەوە شەهیدبووە.

لە راگەیەندراوێکداوێکدا فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) ئاماژەی بەوەکردووە، کە هەڤاڵیان دەمهات وەک گەنجێکی عەرەب هەوڵێکی زۆری لە پێناو هێنانەدی و چەسپاندنی نەتەوەی دیموکراتیک خستووەتەگەڕ.

فەرماندەییەکە باسی لەوەشکردووە: "لە رۆژی بەشداربوونیەوە تا ئەو رۆژەی شەهیدبووە هەر ئەرک و بەرپرسیارێتیەکی پێسپێردرابوو بە بێ دوودڵی ئەرکەکانی بە سەرکەوتوویی راپەڕاندووە. شەهیدبوونی هاوڕێ دەمها کۆستێکی گەورەبووە بۆ گەلەکەمان.

فەرماندەیی یەبەشە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید دەمهات عەرەب کردووە و بەڵێنی دوپات کردووەتەوە کە رێگەی درێژە پێبدەن و ئاواتەکانی لەبارەی شەنگالی خۆبەڕێوەبەر وئازاد بهێننە دی و گوڕ بە تێکۆشان بدەن و خەونەکانی بە سەرکەوتن تاجدار بکەن.

ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:

ناسناو: دەمهات عەرەب

ناو و پاشناو: عەلی خدر زاهیر عەبدوڵا

ناوی دایک و باوک: شەمشێ عەلی عەبدوڵا/ خدر زاهیر عەبدوڵا

شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەحراوا/ ٢-٨-٢٠٢٤