ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دوێنێ لەبارەی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان نامەیەکی کراوەی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی فیدراڵی کوردستان، عێراق، نەتەوە یەکگرتووەکان، حیزبە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بڵاوکردەوە. لە نامەکەدا سەرنجی خستبووە سەر مەترسیی داگیرکەریی سەر خاکی باشووری کوردستان.
دوای بڵاوکردنەوەى نامەکە، سیاسەتمەداری کورد ئەدهەم بارزانی لە هەرێم رووبەڕووی هەندێک گوشار و ناڕەزایەتی بوویەوە. ئەدهەم بارزانی لەبەرامبەردا رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت لە ژێر داگیرکەریی دەوڵەتى تورک دا بمێنێتەوە و بۆ ئەوەش بە ئیرادەی خۆی لە کوردستان دەچێتە دەرەوە.
سیاسەتمەداری کورد ئەدهەم بارزانی لەوبارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، لە وڵاتێکدا، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک داگیری بکات و لە بەرامبەر ئەوەدا حکومەتی هەرێم بێدەنگ ببێت، من ناتوانم تیادا بمێننەوە.
ئەدهەم بارزانی وتی، "من بە هیچ شێوەیەک لە خاکی کوردستان هەڵنەهاتووم. لە ماوەیەکی نزیکدا من بە بزووتنەوەى گەلی شۆڕشگێڕییەوە دەگەڕێمەوە بۆ سەر خاکی خۆم. لەو رووەوە خەباتم هەیە و گەل پشتیوانی دەکات. بڕوام بە هیچ حیزبێک نییە. تەنها بڕوام بە بزووتنەوەى شۆڕشگێڕی هەیە. بۆ ئەوەش خەباتم و هەوڵم هەیە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەگەڕێمەزوە بۆ کوردستان".
ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە نامەکەیدا رایگەیاندبوو:
وەک هەموومان ئاگادارین، لەو ماوەی رابردوو دا، جوگرافیای هەرێمی کوردستان، بەگشتی و دەڤەری بادینانی خۆشەویست، بە تایبەتی و بە شێوەیەکی زۆر دژوارتر، کەوتۆتە بەر شاڵاوێکی چڕی دەستبەسەرداگرتن، کە لە زۆر ناوچە دا سوپای دەوڵەتی تورکیا تا قوڵایی نیزیك به ٤٠ کیڵۆمەتر هاتووەتە پێش و خاکی کوردستانیان خستۆتە ژێر هەڵومەرجی سەخت و نایاسایی داگیرکاریی سەربازی .
ئەوەش بە شێوەیەکە کە نەبەتەنێ چیاکان و ناوچە و خاڵە جیۆسەربازیەکان، بەڵکوو گوندەکانیشی به دانیشتووانی چۆڵ کردووە، و به دهها هاولاتی شههید كراون ، و لەو دهڤەرانه دا مرۆڤەکانی ناچار بە هەڵاتن و بەجهێشتنی وارو زێدی باب و باپیران کردووە .
لەباری ژینگەییەوە، بەپاساوی خۆپارێزی و سازوکاری جەنگی و سوپایی، لێڕە وارە جۆانهكانی کوردستان، کە سەرمایەیەکی نەتەوەیی و کوردستانی و لە ئاستێکی فراوانتردا، میراتی هاوبەشی مرۆڤایەتی و جیهانیش دێنە هەژمار، بە شێوەیەکی سیستماتیک و پلان بۆ داڕێژراو لەناو دەبا و دهسۆتێنێ و بە نایاسایی تاڵان دەکات .
لەو سۆنگەوە، بەپێی تێڕوانینێکی مۆڕاڵی بۆ ئایەندەی وڵات، وهك هاولاتیك وعهمخورێك بانگ لە دەسەڵات و هەموو لایەنەکانی بەرپرسیاردەکەم ، کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ، چ لەڕێی گفتووگۆ و دانووسانی دولایەنە، یان لەڕێی دەوڵەتی عێراقی، یان رێکخراوی نەتەوەیهكگرتوەکان و گشت ئەو دەوڵەت و هێزە جیهانیانەی کە رێز لە ئاشتی و مافی مرۆڤ دەگرن و دەتوانن گوشار دروست بکەن، سنورێک بۆ ئەو سنوربەزاندن و داگیركاریه دابنێن .
بەپێی ئەزموونی رابردوو دەوڵەتی تورکیا، هەر جوگرافیا و ناوچەیەکی لەرووی سوپایی داگیر کردبێت، هەرگیز پاشەکشەی لێ نەکردووە، لەو بارەوە دوڕگەی قبرس و ئەسکەندەرونە، دوو بەڵگەی زیند و روون و مێژووی ئەو هاوکێشەیەن، و ههر وهها داگیر كردنی بهرزایهكانی شهكیۆ له نیزیك سنوری ئێران له دهڤهری برادۆست و بهرزایهكانی دهڤهری بارزان و ئامێدی و بامهرنێ و زوربهی بهرزایهكانی بادینان تاكو نیزیك سنوری روژههڵات ودهشتی نهینهوا و به تێكرای سنووری نێوانمان دا .
كاتی لێدانی زهنگی مهترسی هاتووه كه ههموومان پێكهووه و به بێ دوودڵی ئهم زهنگه لێبدهین، و زۆر بەجدی و بەهەند وەرگرتنی تەواو، ههموو ڕێكاره نێونهتهوهیهكان بگرینهن بهر و ههڵوێستهكانمان رێكبخهین، بهلێ ههڵوێستهكانمان رێكبخهین .
ژ.ت