ئۆفیسی هەڵبژاردن لە جۆلەمێرگ کرایەوە
پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ بە بەشداری هەزاران کەس ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە.
پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ بە بەشداری هەزاران کەس ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە.
پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە و کاندیدەکانی ناساند. سەعید دەدە پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە جۆلەمێرگ، عەبدوڵلا زەیدان ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە، وەزیر پارلاکی،ئوزنور بارتین و ئونور دوشونمەز کاندیدەکانی پارتی سەوز، رێکخستنەکانی هەدەپە و پارتی سەوز بەشداریان لە رێورەسمەکەدا کرد. هەروەها بە هەزاران کەس بەشداریان لە کردنەوەی ئۆفیسەکەدا کرد.
بەرلە کردنەوەی ئۆفیسەکە بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانی ئازادی کۆبوونەوە. جەماوەر بە هەڵپەڕکێ بە وتنەوەی دروشم و بە هەلهەلەلێدان پێشوازیان لە کاندیدەکان کرد. جەماوەر و گەل پێکەوە لەنێو شارەکە گەڕان و گەل دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' و بژی سەرۆک ئاپۆ' و بێ سەرۆک ژیان نابێتیان وتەوە.
دواتر شاندی پارتی چەپی سەوز لەلایەن گەلەوە بە دەهۆڵ و زوڕنا پێشوازی لێکرا.
لە قسەکردنەکاندا کە لەلایەن کاندید و ئەندامانی پارتەکەوە کرا، راگەیەندرا کە ئێوارەی ١٤ی ئایار دەبێتە رۆژی هەنگاونان بەرەو ئازادی.
ئاهەنگەکە دوای قسەکردن و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
ف،ق