یه‌به‌شه: كۆمه‌ڵكوژی له خانه‌سۆر پلانداڕێژراو بوو
یه‌به‌شه له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی خانه‌سۆردا رایگه‌یاند، "ئه‌و هێرشه‌ی كرابوه‌سه‌ر خانه‌سۆر، پلانی ده‌وڵه‌تانی داگیركردبوو و ئه‌و هێرشه له‌سه‌ر ده‌ستی په‌ده‌كه ئه‌نجامدرا".
یه‌به‌شه له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی خانه‌سۆردا رایگه‌یاند، "ئه‌و هێرشه‌ی كرابوه‌سه‌ر خانه‌سۆر، پلانی ده‌وڵه‌تانی داگیركردبوو و ئه‌و هێرشه له‌سه‌ر ده‌ستی په‌ده‌كه ئه‌نجامدرا".
چه‌كدارانی پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) به پشتیوانی ده‌وڵه‌تی تورك له ٣ی ئاداری ٢٠١٧دا له‌گه‌ڵ گروپه چه‌ته‌كان هێرشیان كرده سه‌ر خانه‌سۆر. فه‌رمانده‌یی یه‌به‌شه له راگه‌یه‌نراوێكدا شه‌هیدانی خانه‌سۆری به بیر هێنایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌و بابه‌تانه باس كراون:
"ئێمه شه‌هیدانمان له خانه‌سۆر له شه‌شه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونیان به رێز و پێزانینه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه، به‌ژنی خۆمان به‌رامبه‌ریان داده‌نه‌وێنین".
ئه‌و هێرشه‌ی بۆ سه‌ر خانه‌سۆر ئه‌نجامدرابوو، پلانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر بوو و ئه‌و هێرشه له‌سه‌ر ده‌ستی په‌ده‌كه ئه‌نجامدرا. هێرشی خانه‌سۆر، دوای رزگاركردنی شه‌نگال ئه‌نجامدرا. شه‌نگال له‌سه‌ر ده‌ستی كچ و كوڕانی ئه‌م گه‌له به پێشه‌نگایه‌تی هه‌په‌گه، یه‌ژه‌ئاستار و هێزه‌كانی یه‌به‌شه-یه‌ژه‌شه رزگار كرابوو. به رێككه‌وتنی هێزه ده‌ره‌كیه‌كان و هه‌ندێك لایه‌نی جیاجیا رووینه‌دابوو. به ته‌واوه‌تی به داواكاری و ئیراده‌ی گه‌ل و پێشه‌نگایه‌تی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ستهێنرابوو. دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه هێدی هێدی هێزی گه‌ل خۆی رێكخستبوو و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری سازكرا. به‌ڵام داگیركه‌ری خۆی به‌رامبه‌ر به‌و سه‌ركه‌وتنه پێنه‌گیرا. خۆی له خۆیدا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هێرشه‌كه ئه‌نجامدرا. په‌ده‌كه‌ش بۆ ئه‌وه كه‌وته جوڵه‌وه. پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه له ناوه‌رۆكی هێرشه‌كه‌ی ٣ی ئادار تێبگه‌ین. به ته‌واوه‌تی ئه‌و هێرشه به‌رگه‌نه‌گرتن و خۆپێنه‌گیران به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی گه‌ل بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك گه‌ل رێكخراو بێت هیچ پێویستییه‌كی به‌وان نابێت. گه‌لی رێكخراو به‌ر له هه‌موو شتێك له بواری ئه‌منی و كولتوری و سیاسی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت. له‌و رووه‌وه توڕه‌بوون و رقی په‌ده‌كه مایه‌ی تێگه‌یشتنه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه په‌ده‌كه گه‌ل فریو ده‌دات. ده‌ڵێت من ئیراده‌ی ئێوه‌م من ئاسایشی ئێوه‌م و ده‌تانپارێزم‘ به‌ڵام له كۆتا فه‌رماندا ده‌ریانخست كه به‌و جۆره نین. كاتێك داعش هه‌بوو په‌ده‌كه هه‌ڵاتبوو، كاتێك ئه‌و شوێنه ئازاد كرا، سه‌رله‌نوێ كه‌وتنه جوڵه و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كانیان هێنایه‌وه بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان.
گه‌له‌كه‌مان له به‌رامبه‌ر ناپاكیدا خاوه‌نی كاردانه‌وه و هه‌ڵوێست بوو. گه‌ل و گه‌ریلاكانی شه‌نگال پێكه‌وه كه‌وتنه‌خۆ. خۆی له خۆیدا ئه‌و كاته‌ی شه‌هاده‌ته‌كانی ٣ی ئادار روویاندا، ئێمه بینیمان كه گه‌لی شه‌نگال به یه‌ك ده‌نگ، به یه‌كده‌ست به‌رامبه‌ر به داگیركاری وه‌ستانه‌وه. له گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڤاڵ نازێ، له راگه‌یاندنی ئازاد هه‌ڤاڵ نوژیان، له هێزه سه‌ربازییه‌كان له پێشی پێشه‌وه به پێشه‌گایه‌تی به‌رخودانی هه‌ڤاڵ ئۆرهان، چه‌كدار، چیا، تێكۆشین به گشتی ١٢ هه‌ڤاڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌و داگیركارییه نه‌گریسه بگرن شه‌هید بوون. ئه‌و ئه‌نجامه به‌رپه‌رچدانه‌وه و وه‌ڵامێكی توند بوو، له‌به‌رامبه‌ر داگیركاری هه‌ڵوێستێكی گه‌وره‌بوو. له ئه‌نجامی به‌رخودان ئه‌و جوگرافیایه بۆ په‌ده‌كه چۆڵ نه‌كرا.
ئه‌مڕۆش له پێش په‌رده و له پشت په‌رده زۆر سه‌ودا و مامه‌ڵه له‌سه‌ر شه‌نگال ده‌كرێت. زۆرجار هه‌ڕه‌شه‌ی په‌ده‌كه له‌سه‌ر ئه‌و جوگرافیایه ساز ده‌بن. نه‌ك هه‌ر ته‌نیا هه‌ڕه‌شه، پلان و هه‌وڵدانی ئه‌وان دێنه ئاراوه. ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه پشتی خۆیان به ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ده‌به‌ستن. ئه‌و ده‌وڵه‌ته له مێژووی خۆیدا به‌رپرسی چه‌ندین فه‌رمانه له دژی شه‌نگال. په‌ده‌كه باش ده‌زانیش كه ئێمه وه‌ك میلـله‌تی ئێزدی له به‌رامبه‌ر داگیركاری توركی عوسمانی چه‌نده هه‌ستیارین. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌و هێزه ده‌ست له‌و پلانه چه‌په‌ڵه‌ی هه‌ڵناگرێت. ئه‌وان باش بزانن كه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ نه‌یاته ئاراوه ئێمه زۆر به وریاییه‌وه جوڵاینه‌وه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان هه‌موو هه‌وڵدانێكی په‌ده‌كه ده‌بێته هۆی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی توند. ئه‌مجاره‌یان له هه‌موو كات زیاتر ئاماده‌ین كه گه‌له‌كه‌مان و ده‌ستكه‌وته‌كانمان بپارێزین.
له‌سه‌ره‌تای فه‌رمانه‌كه‌وه تا ئه‌مڕۆ، ئێمه له‌و پێناوه‌دا قوربانی زۆر به‌رنرخی وه‌ك به‌رخودان، مام زه‌كی، زه‌رده‌شت، مام به‌شیر، ئارین، بێریڤان، سه‌هید، دژوار و ئازاده‌كان پێشكه‌ش كردووه و ئێمه له تێكۆشان و ئامانجه‌كانمان بۆ وڵاتێكی ئازاد و ئازادانه ژیان هه‌نگاومان بۆ دواوه نه‌ناوه. هێرشه‌كان چی ده‌بن با ببن، له چ لایه‌كه‌وه دێن با بێن، ئێمه تاكۆتایی له سه‌ر رێبازی ئه‌و شه‌هیدانه‌مان كه داستان و ئه‌فسانه‌یان تۆمار كردووه به‌رخودان ده‌كه‌ین، ئێمه ئاوات و ئامانجه‌كانیان به‌دیده‌هێنین. ئێمه ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانه‌مان هه‌روه‌ك چۆن له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه و له هه‌لومه‌رجی دژوار داوه، ئێمه ئه‌مڕۆ له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانمان له خانه‌سۆردا به گه‌وره‌تر دوپاتده‌كه‌ینه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه شه‌هیدانمان له خانه‌سۆر و له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی خانه‌سۆریشدا سه‌رجه‌م شه‌هیدانمان كه له پێناو مرۆڤایه‌تی، یه‌كسانی و ژیانی ئازاد گیانی خۆیان به‌خت كرد، به‌و په‌ڕی رێزه‌وه به بیردێنینه‌وه به‌ژنی خۆمان به‌رامبه‌ر به یادی ئه‌وان داده‌نه‌وێنین. ئێمه ده‌ڵێن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پاكڕه‌وانانه‌دا سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه و گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت".
هـ . ب