ئەحمەد میرە: هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی میت ڕووبدات، پاراستنی پەدەکە شاگەشکە دەبێت

نووسەر و ڕۆژنامەنووس، ئەحمەد میرە شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووسە ژنەکانی شەرمەزار کرد و گوتی: "ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ركرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی میت له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی ڕووبدات پاراستن شاگه‌شكه‌ ده‌بێت و پێش میتی توركی هه‌واڵه‌كه‌ په‌خشده‌كات!".

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە نزیک سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووسی ژنی کۆمپانیای چەتر (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) شەهیدبوون.

نووسەر و ڕۆژنامەنووس، ئەحمەد میرە  پەیامێکی بڵاوکردەوە، شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسە ژنەکان و هەڵوێستی دەزگای پاراستنی پەدەکەی شەرمەزار کرد.

دەقی پەیامەکەی ئەحمەد میرە بەم جۆرەیە:

"مرۆڤ تووشی سه‌رسوڕمانی زۆر ده‌بێت كاتێك ده‌بینێت هێزێكی سیاسیی  دڵخۆش ده‌بێت به‌ شه‌هیدبوونی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌ی به‌ده‌ست دوژمنانی، ڕۆژنامه‌ڤانانی کۆمپانیای چەتر له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی به‌رخودانی خۆیان گیانیان كرده‌ قوربانی و هه‌میشه‌ شۆڕشگێڕه‌كان چاوه‌ڕێی ساتی شه‌هیدبوونیان ده‌كه‌ن، كاره‌سات ئه‌وه‌یه‌ هێشتا گڕ و دوكه‌ڵی ئوتومبێلی ڕۆژنامه‌نووسانی کۆمپانیای چەتر خامۆش نه‌بووبوو، ڕاگه‌یاندنی پاراستن مژده‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ركرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی میت له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی ڕووبدات پاراستن شاگه‌شكه‌ ده‌بێت و پێش میتی توركی هه‌واڵه‌كه‌ په‌خشده‌كات! به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر خۆتان چاوه‌شی درۆنی میت نه‌بن! چۆن به‌و جۆره‌ خێرایه‌ ئاگاتان له‌ ڕوداوه‌كانه‌! به‌ڵام له‌ماڵی خۆتان ئه‌فسه‌ره‌ باڵاكانتان ده‌كوژرێن یان بێئاگان یاخود خۆتان گێل ده‌كەن به‌داخه‌وه‌ پاراستن بووە بە‌ مۆته‌كه‌ی ئارامی كوردستان و چاوه‌شی میت.

درود بۆ گیانی شه‌هیدانی ڕێگای كوردبوون و ڕاگه‌یاندن".