ئەحمەد تورک لە دیلۆک: ئێمە لەگەڵ گەلان دوارۆژمان بنیات دەنێین
ئەحمەد تورک لە دیلۆک بەشداری میتینگ کرد و رایگەیاند، لە ١٤ی ئایاردا زوڵمی سەر گەلی کورد کۆتایی دێت.
ئەحمەد تورک لە دیلۆک بەشداری میتینگ کرد و رایگەیاند، لە ١٤ی ئایاردا زوڵمی سەر گەلی کورد کۆتایی دێت.
پارتی چەپی سەوز بە دروشمی ' ئێمە لیرەین، پێکەوە دەیگۆڕین' لە دیلۆک میتینگی ئەنجامدا. میتینگەکە لە ناوچەی شەهید کامیل لە گۆڕەپانی نەورۆز ئەنجامدرا. بە هەزاران کەس بەشداریان کرد. سیاسەتمەدار ئەحمەد تورک، گولشەن سینجار جێگری هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی، جاوید ئۆغور هاوسەرۆکی گشتی سەیەکەپە، لەڤەند توزەل ئەندامی دەستەی گشتی پارتی کاوە، بەڕێوەبەرانی دەبەپە و هەدەپە و پارتی چەپی سەوز، چالاکوانانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و زۆر کەسی دیکە لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداریان کرد.
بە هەزاران کەس بە ئاڵای پارتی چەپی سەوز و رەنگی سەوز و سور و زەرد بەشداریان کرد و دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ و ژن ژیان ئازادی' وتەوە.
لە میتینگەکەدا جگە لە بەرپرسانی دیکەی هەدەپە، دەبەپە و پارتی چەپی سەوز، سیاسەتمەدار ئەحمەد تورک قسەی کرد.
ئەحمەد تورک لە قسەکانیدا رایگەیاند، " ٤٠ ساڵە ئەم سیاسەتە لە بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت، بەڵام ١٤ی ئایار کۆتایی دێت."
تورک لە بەردەوامی قسەکانیدا باسی ئەوەی کرد کە بە سەرکەوتنیان ئاشتی و ئارامی جێگیر دەبێت و وتی، " هیوادارین ١٤ی ئایار بۆ هەموو گەلان ببێتە دەستکەوتێکی نوێ."
دوای قسەکانی ئەحمەد تورک، تۆماری دەنگی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بڵاوکرایەوە.
میتینگەکە بە گۆرانی گروپی سۆرژیان کۆتایی هات.
ف.ق