ئه‌شكه‌نجه‌دران و دواتریش زیندانی كران

له‌و چوار گه‌نجه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه‌ له‌ وان ئه‌شكه‌نجه‌درابوون، سێیان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ تۆمه‌تی وه‌ستانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر پۆلیس' زیندانی كران.

چوار گه‌نج به‌ناوه‌كانی یه‌عقوب په‌كه‌ل، ئه‌رسین په‌كه‌ل، مه‌حمود باڵكچی و جیهان شاكار له‌ گه‌ڕه‌كی خاچۆرتێی وان ٢٠ی ئادار له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه‌ دوای ئه‌شكه‌نجه‌ دستگیركرابوون. 
دوای نۆ رۆژ سێ ل گه‌نجانه‌ه‌ به‌ تۆمه‌تی "وه‌ستانه‌وه‌ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پۆلیس" له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. 
ئه‌رسین په‌كه‌ل به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌ خوار ١٨ ساڵه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌رجی چاودێری دادوه‌ری ئازاد كرا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی گیراون براونه‌ته‌ زیندانی جۆری ئێمی وان.
هـ . ب