مەزلووم دۆغان یەكێك لەشۆڕشگێڕە ناسراوەكانی كوردستان كەلەبەرامبەر بە لووتكەی وەحشیەت و بەڕبەڕیەت لەزیندانەكانی توركیادا تا بەختكردنی گیانی پاكی بەرخۆدانی كرد. ئەو هیچ كات تەسلیمی دۆژمن نەبوو و لە 21/ ئاداری 1983 لەژوری زیندانی تاكەكەسییەكەیدا ئاگری لەجەستەی بەردا تا ئاگر نەورۆز داگیرسێنێت. مەزلووم دۆغان بەناوی كاوەی ئاسنگەری هاوچەرخ دەناسرێتەوە. رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان چەند رۆژ دوای شەهید بوونەكەی شەهید مەزلووم دۆغان لەسەرپێناسەی كەسایەتی بابەتێكی نوسی كە بەشێكی نوسراوەكە وەهایە:
هەڤاڵ مەزلووم دۆغان یەكێك لەدڵسۆزترین و قارەمانترین و فیداكارترین و زیرەكترین رۆڵەكانی گەلەكەمان بوو. ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و یەكێك لەدامەزرێنەرانی پەكەكە بوو كە پاش چەندین مانگ لەئەشكەنجە و ئازار لەزیندانی توركیادا لەرۆژی نەۆروز كە سیمبۆلی ئازادی و لەدایكبوون و بەهاری گەلەكەمانە، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لەبەرامبەر بە وەحشیەت و دڵڕەقی دەوڵەتی تورك لەزینداندا لەشاری ئامەد بەبەرخۆدانێكی بێ وێنە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ئەم شێوە رووداوانە لەچوارچێوەی بەرخۆدان و بەتایبەتی ئەم رووداوە، پڕە لەوانەی پەروەردەیی زۆر گەورە كە پێویستی بەتێفكرین و قووڵبوونەوە هەیە. ئەمەش ئەركی ئێمەیە كە هەم ئەنجامی لێوەربگرین و هەمیش ئەم دەرئەنجامانە بۆ رەهەندەكانی تێكۆشان لەداهاتوودا بگۆازینەوە.
راستیەكان دەبێت بەشێوەیەكی روون ئاشكرا بكرێن، ئەگەر بتوانین پێناسەیەكی سنورداریشمان هەبێت و ئەم هەڵسەنگاندنانەشمان بكەینە بنەمای دروستكردنی رێكخستبوونێك. دەتوانین ئەو كاتە تا ئاستێك دڵمان ئۆقرە بكرێت. ئەگەر پارتیەك كە هەڤاڵ مەزلووم پەیوەستە پێیەوە ئەم كارە بكات، ئەگەر بتوانێت بنەماكان و چوارچێوەكە لەم رووەوە بەهێز بكات و گەلەكەمان بەمشێوەیە بەرێوە ببات، تەنیا دەتوانێت هەندێك لەزەحمەتیەكان كەم بكاتەوە.
گەلەكەمان بەهەزاران ساڵ پێش زایین رووبەرووی وەحشی ترین ئیمپراتۆرییەتە كوێلەداریەكان بووەتەوە كە ویستوویانە لەناویان ببەن. كاوە ئاسنگەر ناوێكە كە وەها قۆناخێكدا و لەبەرخۆدان لەبەرامبەر بە دەسەڵاتداران بووەتە سیمبۆلی ئازادی و لەدایكبوونەوەی دووبارەی گەلەكەمان. بێگۆمان ئەمە تەنیا سیمبۆلێكە. راستیە شاراوەكە لەم چیرۆكەدا، بەرخۆدانی گەل، سەركەوتن و ئازادییە بێ هەژمارەكان لەم بەرخۆدانەدا. واتەی هەنۆكەیی ئەمەش، بەرخۆدان لەبەرامبەر بەزۆحاكەكانی ئەم چاخە، بۆ لەدایكبوونی نوێیە لەنەۆروزدا.
هەرچوون لەبەرامبەر بەنەمرود و زۆحاكە زۆردارەكانی ئەمرۆكە رێبوارانێكی نفرینكراویان هەیە. كاوە ئاسنگەریش رێبوارانێكی هەیە كە قارەمانانی بەبنەچە رەسەنی هەیە. بەچاولێكردنێك لەو زەخت و گۆشارانە وەحشیانەی لەبەرامبەر بەهەڤاڵانمان لەچاڵە تاریكەكانی ئامەد كەمێك لەراستی و حەقیقەتەكە نزیك دەبینەوە.
لەبەرامبەر بەو بەرخۆدانەی كە مەزلووم دۆغان و هاورێبازانی لەزیندانەكان ئەنجامیاندا، تەنیا كارێك كە دەتوانین ئەنجامی بدەین ئەوەیە كە بەرخۆدانەكەی ئەوان بگەێنینە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر. ئەوان بەم باوەڕ و ئیمانە پۆڵایینەوە لەم رێگەدا هەنگاویان هەڵهێنا، بەبێ دوودڵی و ترس لەمردن، بۆیە ئەركی ئێمەش ئەوەیە كە تیڕوانینێكی بێ دوودڵی و پتەو و فیدایانە ئەم ئەركە بگەێنینە ئەنجام.
هەڤاڵ مەزلووم بەتێكۆشانی بێ وچان و بەبێ ئەوەی تۆزقاڵێك لەپرەنسیپەكانی تەنازۆل بكات بۆ كردنەوەی دەرگاكانی ئەم كات و چاخە لەسەر گەلەكەمانی بۆ دۆست و نەیارانی پشتراست كردەوە. ئەو لەناوەندی بەرخۆدانی ئێمە بۆ سەربەخۆیی و ئازادی نەتەوەیی جێ خۆی گرت.
لەتایبەتمەندی كەسایەتیەكانی ئەم هەڤاڵەمان كە لەدڵی گەلەكەیدا هاتووەتە دەرێ و نرخە گەلەریەكانی گەلی لەگەڵ كەسایەتی كۆمۆنیستی كردبووە یەك، ئەوەندە بەهێز بوو كە بتوانی شۆڕشگێڕیەتی و تێكۆشانی ئازادیخوازی نەتەوەیی كوردستان رێبەرایەتی بكات. ئەو بیروەری كۆرت، بەڵام خەزینەیەكی پڕ لە ژیان و تێكۆشانی لەپاش خۆی بەجێ هێڵا.
ف.ق