یەجەوەکە لە مێرسین، ئێلح و وان چالاکی ئەنجامدا
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزانی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند کە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات و کودەتای قەیوم لە دژی ئیرادەی گەل لە چەندین شار چالاکی کرد.
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزانی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند کە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات و کودەتای قەیوم لە دژی ئیرادەی گەل لە چەندین شار چالاکی کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەجەوەکەدا گوتراوە: "گەنجان لە گەڕەکی یەنیپازاری مێرسین، گەڕەکی هیلالی ئێلح و لە گەڕەکەکانی شەمسبەی، یەنیماهالە، سەیرانتەپە، شامورانئالتی، دوزیۆڵ و خاچۆرتی وان ڕژانە گۆڕەپانەکان، بە بەرد، یاری ئاگرین و مۆلۆتۆڤ لە دژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. گەنجان لە چەندین شوێن بەربەستیان دروست کرد و ڕێگەیان نەدا داگیرکەر بچنە گەڕەکەکانەوە".
ڕاگەیاندرا کە چالاکییەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "تێکۆشانی مەزن دەکەین و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئازاد دەبین" ئەنجام درا.
یەجەوەکە لە بەردەوامی گوتی: "تاوەکو ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکان دەبین و لە هێرشەکان دژی داگیرکەران بەردەوامین. بانگەواز لە هەموو کەسێک دەکەین کە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ یەکبگرن".