یەجەوەکە لە ئامەد ٢ چالاکی ئەنجامدا
یەکێتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند، "لە دوو شوێنی جیاجیا لە گەڕەکی شلبەی سەر بە ناوچەی پەیاس-ی ئامەد چالاکیان ئەنجامداوە.
یەکێتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند، "لە دوو شوێنی جیاجیا لە گەڕەکی شلبەی سەر بە ناوچەی پەیاس-ی ئامەد چالاکیان ئەنجامداوە.
یەکێتیی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی شلبە ئاگریان لە دوکانێک بەرداوە، کە خاوەنەکەی ناوی (ب.ک)یە و یەکلابووەتەوە کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکینەکانی یەجەوەکە لە دژی خاڵێکی پشکنینی پۆلیس چالاکییەکیان بە بۆمبی دەنگی ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چالاکییە لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە و جەختیشکراوەتەوە، "تا ئازادی جەستەیی ئۆجالان لە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبین".
ژ.ن