یەجەوەکە لە ئامەد چالاکی کرد
یەکینەکانی یەجەوەکەی ئامەد سەیرانتەپە، لە دژی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە ئامەد چالاکییان کرد و لە دۆرتیۆلیش رێگەی هاتووچۆیان داخست.
یەکینەکانی یەجەوەکەی ئامەد سەیرانتەپە، لە دژی ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە ئامەد چالاکییان کرد و لە دۆرتیۆلیش رێگەی هاتووچۆیان داخست.
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "یەکینەکانی ئامەد سەیرانتەپەی یەجەوەکە ٩ی تشرینی دووەم لە سەر رێگەی دۆرتیۆل بە فیشەکی هەوایی و نارنجۆکی دەستکرد ئۆتۆمبێلی دوژمنیان کردە ئامانج. هاوکات جادەی ئەلازیغیشیان بۆ ماوەیەک داخست و هاتووچۆیان راگرت.
وەک یەکینەکانی یەجەوەکەی سەیرانتەپە داوا لە هەموو گەنجانی ئامەد دەکەین بڕژێنە شەقامەکان، لە دژی سیاسەتە چەپەڵەکانی سەر گەلی کورد بوەستنەوە، خاوەنداری لە گەڕەک و شەقامەکانیان بکەن و گۆڕەپانێکی کۆمەڵایەتی بەرخودان ساز بکەن.
بەڵێن دەدەین کە هەموو کات لە دژی سیاسەتە چەپەڵەکان لە کوردستان، لە گۆڕەپانەکاندا بین. سوێندمان خواردووە، داگیرکەران لە کوردستان دەردەکەین. داوا لە هەموو کەس دەکەین کە بە رۆحی شۆڕشگێڕی بێنە گۆڕەپانەکانی بەرخودانەوە".