یەکێک لە 'جەنەڕاڵە بچووکەکانی' ئاپێ موسا کۆچی دوایی کرد

یڵماز یەعقوب (کالۆ)یەکێک لە "جەنەڕاڵە بچووکەکانی" زانای کورد ئاپێ موسا (موسا عەنتەر) بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

یەڵماز یەعقوب (کالۆ)، کە ئاپێ موسا بە "یەکێک لە جەنەڕاڵە بچووکەکانم" ناوی دەبرد، یەکێک بوو لە دابەشکاران و بڵاوکەرەوەکانی رۆژنامە کوردییەکان.

کالۆ ماوەیەکی زۆر بوو تووشی شێرپەنجە ببوو و چارەسەریی وەردەگرت، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کالۆ لە ساڵانی ١٩٩٠دا سەرەڕای گوشار و هەڕەشە قورسەکانی دەوڵەتی تورک، ڕۆژنامەکانی ئازادیی وڵات و ئوزگور گوندەم-ی بڵاو دەکردەوە.

لەو سەردەمەدا دەیان خەباتکاری میدیای کوردی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کۆمەڵکوژکران، کالۆ لەو هەلومەرجە دا و لە ژێر گوشار و هەڕەشەى هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک دا، بە بڵاوکردنەوە و دابەشکردن و گەیاندنی ڕۆژنامەکان بوو بە یەکێک لە سیمبولەکانی ڕۆژنامەگەریی ئازاد.

ژ.ت