یەکێک لە ژنە دەستگیرکراوەکانی رۆژهەڵات بە شێوەی کاتی ئازادکرا

دەریا تالەبانی ژنە چالاکوانی کورد کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ڕژیمی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستگیرکرابوو، بە دانانی کەفالەت و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگایی کردنی ئازادکرا.

بەپێی هەوالێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ “دەریا تاڵەبانی” ژنە چالاکوانی خەڵکی شاری مەهابادی پارێزگەی ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە دانانی کەفالەت و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ڕژیم لە مەهاباد ئازادکرا.

بەپێی هەواڵەکە، ئەم ژنە چالاکوانە کە مامۆستای زمانی ئینگلیزییە، تۆمەتی هاوکاریی یەکێک لە پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی خراوەتە پاڵ.

جێگای ئاماژەیە، دەریا تاڵەبانی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ڕژیمی ئێران دژبە هاوڵاتیان و چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە تێدا نزیکەی ١٢٠ کەس دەستگیرکراون، ڕۆژی ٩ی کانوونی دووهەم لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەستگیرکرابوو و دوای مانگێک لێبرسینەوە لە زیندانی ئەمنیی ئەل مەهدی سوپای پاسداران لە ورمێ، ڕەوانەی بۆ زیندانی مەهاباد.

ک-ش