'یەکەم گولـلەی عەگید ئەمڕۆ لە تونێلەکانی شەڕ لە سنگی دوژمن دەدرێت'
گەریلای یەژاستار رۆزا تۆڵهەڵدان باسی لەوە کرد کە یەکەم گولـلە کە لە چەکی پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ی ئاب فەرماندە عەگید تەقێنرا، ئەمڕۆ لە تونێلەکانی شەڕ لە سنگی دوژمن دەدرێت.
گەریلای یەژاستار رۆزا تۆڵهەڵدان باسی لەوە کرد کە یەکەم گولـلە کە لە چەکی پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ی ئاب فەرماندە عەگید تەقێنرا، ئەمڕۆ لە تونێلەکانی شەڕ لە سنگی دوژمن دەدرێت.
گەرلای یەژاستار رۆزا تۆڵهەڵدان کە بە بۆنەی ٣٩ یەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد، باسی لەوەکرد کە بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید ئەو تێکۆشانەی لە دژی شەڕ و ستەم لە جوگرافیای کوردستان بەڕێوەچووە، سەرەتایەک بووە.
رۆزا تۆڵهەڵدان باسی لەوەکرد کە ئەوان وەک گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار هەڵمەتی ١٥ی ئاب بۆ ئەم قۆناغەی کە ئەوان تیایدان، واتایەکی تایبەتی هەیە و وتی، "من هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە گەلەکەمان لە کوردستان بە تایبەتی رێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانمان لە سەنگەرەکان، پیرۆز دەکەم. لە کەسایەتی عەگیددا من لەبەردەم یادی هەموو شەهیداندا بەژنی خۆم دادەنەوێنم."
ئێمە بە رۆحی هەڤاڵ عەگید تێدەکۆشین
رۆزا تۆڵهەڵدان باسی لەوەکرد کە لەو تێکۆشانەی بە ١٥ی ئابەوە پێشخرا قوربانی گەورە بەخشران و وتیم "ئێمە ئەو رۆحی بەرخودانەی لە ئەنجامی ئەو قوربانیدانە ئافرێنراوە، هەموو رۆژێک بە زیندوویی رادەگرین. ئێمە بەو رۆحەوە تێدەکۆسین و خۆڕاگری دەکەین. تێکۆشان لە چیاکانی کوردستان کە بە رۆحی هەڤاڵ بەڕێوەدەچێت، ورە و جۆش و خرۆشێکی گەورەمان پێدەدات. ئەمڕۆش وەک عەگید بە سەدان هەڤاڵمان لە تونێلەکانی شەڕی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ خۆڕاگری دەکەن. دەتوانین بڵێین کە ئەوان رۆحی تێکۆشانی هەڤاڵ عەگید دەژیێننەوە. یەکەم گولـلە کە لە چەکی پێشەنگی هەڵمەتی ١٥ی ئاب فەرماندە عەگید دەرچوو، ئەمڕۆ لە تونێلەکانی شەڕ لە سنگی دوژمن دەدرێت.
'بە رۆحی ١٥ی ئاب ئێمە هێرشە داگیرکەرییەکان پوچەڵ دەکەین'
رۆزا تۆڵهەڵدان باسی لەوەکرد کە گەریلا بە تێکۆشانی خۆی ٢ ساڵە لە تونێلەکانی شەڕدا هێرشە داگیرکەرییەکانی دوژمنی راگرتووە و بەم جۆرە بەردەەوامە: "هەڤاڵانمان ٢ ساڵە لە تونێلەکانی شەڕدا تێکۆشانی گەورە ئەنجام دەدەن، رێگەیان لە هێرشەکانی دوژمن گرتووە و ناهێڵن لەسەر خاکەکەمان جێگیر بن. چالاکی هەڤاڵانمان لە بەرامبەر دوژمن لە تونێلەکانی شەڕدا دوژمن لەبەر یەک هەڵدەوەشێنێتەوە. هەڤاڵانمان لە تونێلەکانی شەڕدا وەڵامی پێویستی بە دوژمن دەدەنەوە کە دەڵێت 'ئێمە گەریلا، پەکەکە و کوردمان لەناوبردووە'. ئەو بەرخودانە ورە و هێزێکی گەورە دەخوڵقێنێت. رۆحی بەرخودان دەخوڵقێنێت. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و لە بەرەکانی شەڕی بەشدارین، بە گیان و تێکۆشانمان هەوڵ دەدەین شایەنی ئەو بەرخودانە بین. ئێمە بە گیانی ١٥ی ئاب لە دژی هەڵوێستی دوژمن بەرامبەر بە گەلەکەمان دەوەستینەوە و هێرشە داگیرکەرییەکان پوچەڵ دەکەینەوە. بەڵێن دەدەین کە شایەنی رۆحی ١٥ی ئاب بین، ئێمە بە شەڕ و بەرخودانمان وەڵام دەدەینەوە".
هـ . ب