ئۆکەر بانگەوازی بۆ عەلەوییەکان راگەیاند: بەدەوری پارتی سەوز یەکبگرن
کاندیدی پارتی چەپی سەوز تورگوت ئۆکەر بانگەوازی ئاراستەی عەلەوییەکان کرد بۆ ئەوەی بە دەوری پارتی چەپی سەوز یەکبگرن.
کاندیدی پارتی چەپی سەوز تورگوت ئۆکەر بانگەوازی ئاراستەی عەلەوییەکان کرد بۆ ئەوەی بە دەوری پارتی چەپی سەوز یەکبگرن.
کاندیدی ناوچەی ١ی ئیستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز داوای لە کۆمەڵگای عەلەوی کرد کە لە پێناو پارتی چەپە سەوزەکاندا بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
ئۆکەر وتی، "ئێمە وەک کۆمەڵگای عەلەوی بە هەزاران ساڵە لە دژی گوشارەکانی سەرمان، هاتووینەتە سەر شانۆی مێژوو. رێکخستنمان ساز کرد و یەکێتیمان بونیاد نا. ئەمڕۆ کاتی ئەوە هاتووە کە یەکگرتوویی خۆمان ببەینە پەرلەمان. بۆ ئەم تێکۆشانە داوای پشتیوانی دەکەین".
هـ. ب