یەکێتی گەنجانی وڵاتپاڕێزی کورستان (یەجەوەکە) دامەزرا

یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) دامەزرا و ئامانج و هێڵی تێکۆشانی یەکێتیەکە لە رێگەی ١٣ خاڵەوە دەستنیشان کران. یەجەوەکە رایگەیاند دەست بە ئامادەباشی بۆ چالاکی بێ پسانەوە دەکەن.

یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) بە راگەیەندراوێک دامەزراندنی خۆی راگەیاند. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە راستی کوردستان و راستی نکۆڵی و کۆمەڵکوژی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کراوە و ئەوەش هاتووە، "نۆکەر و سیخوڕەکانی رژێمی فاشیست وەک دوژمنی گەل دابنرێن و لێپێجینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەک گەنجانی کوردستان تا راستی ئەم جوگرافیایە نەزانین، ناتوانین خۆمان بگەیەنینە هیچ راستیەک. راستی کوردستان لە مێژوودا شاردراوەتەوە. سیستمی دەسەڵاتداری دوژمن گەورەترین راستیە. راستی رەشکردن ئەرکی بنچینەییانە. مرۆڤەکانی ئەم سەردەمەمان بە ژیانی رۆژانەوە سەرقاڵکردن و لە مێژوو دابڕاندنیان، پێویستیی تاکتیکی سیاسەتی ئەوانە. میکانیزمی ئەوەی 'رۆژانە بژی، مێژوو لە بیر بکە، لە راستی خۆت دوور رابگرە' لە سەر خاکی کوردستان بەڕێووەدەبەن. ئەگەر کوردستان لە بیر و یادی مرۆڤەکاندا لە ناوببرێت، لە راستیشدا لەناودەبرێت. ستراتیژی بنچینەیی سیستمی دەسەڵاتداریش ئەوەیە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " راستی کوردستان چییە؟ ئەوەی دەبێت لێی تێبگەین چییە؟ راستیەک کە دەیانەوێت کوردستانی پێ رەش بکەن و راپێچی تاریکی بکەن چییە؟ دەبێت پرسیاری لەبارەوە بکەین و لێیبکۆڵینەوە. کوردستان وڵاتێکی ئاسایی نییە. نە دواتر دۆزراوەتەوە نە کتوپڕ دروست بووە. هێندەی مێژوو کۆنە. بەها سەرەکیەکانی مرۆڤایەتی لە کوردستان سەریانهەڵداوە. شۆڕشی گوند و کستوکاڵی نیۆلیتیک کە گەورەترین شۆڕشی مێژووە بە دەوری دایکە ژنانی ئەم خاکەوە دەستیپێکردووە. جیالەدەوڵەمەنی سەر زەوی و ژێر زەوی بە سامانی ژیانی ئازاد دەوڵەمەندە".

هەر لە درێژەدا هاتووە: " لە ساڵی ١٩٢٥ەوە لە کوردستان یەک یاسا بەرکارە، ئەویش جینۆساید و کۆمەڵکوژیە. ١٠٠ ساڵە دەوڵەتی تورکی فاشیست لە کوردستان سیاسەتی کۆمەڵکوژی بەڕێوەدەبات. دەسەڵاتدارییەکی بەو جۆرەیە کە هەموو شتێک لە پێناو لەناوبردنی کوردانە. حکومەتەکان بگۆڕدرێن، دەسەڵاتدارەکان بگۆڕدرێن، دەوڵەتان بگۆڕدرێن، بەڵام دوژمنایەتی بەرامبەر ناگۆڕدرێت و ئەو فاشیزمەی بەسەر کوردستاندا دەسەپێندرێت، ستەمی نەمرود و فیرعەونەکانیشی تێپەڕاندووە. نەک هەر مرۆڤی کورد، مێژوو، کولتور، زمان، ناسنامە و نەریتەکانیشی هەروەها ژینگە وداروبەرد و زەویەکەشی وەک دوژمن دەبینن و دەیانەوێت لەناوی ببەن.

'بەلای دەوڵەتی تورکەوە؛ باشترین کورد کوردێکی مردووە'

دەوڵەتی تورک بە واتای ئەوە دێت؛ هەبوونی هەموو کەسیان کردووە بە قوربانی هەبوونی تورک، ئەوەشی ملکەچی قسەی تورکەکان نابن رووبەڕووی هەموو جۆرە کۆمەڵکوژی و تاڵان و دڕندایەتی و وەحشیگەرایی دەکرێنەوە.

دەوڵەتی تورک بە واتەی ئەوەیە؛ کە هیچ کەسێک نەهێلدرێتەوە کە ئامادە نەبێت خیانەت لە خۆی، کولتورەکەی، کۆمەڵگاکەی، بەهاکان و ژینگەی خۆی بکات.

دەوڵەتی تورک بە واتای: قەدەغە، سڕینەوە، نکۆڵی، ئەشکەنجە، مردن، ئازار، بێشکۆیی و بێ ئابڕوویی و پێشێلکردنی بەهاکانە.

ئەو بەرگی بێ شکۆیی کە دەیانویست بە بەر کوردی بکەن، بە دەرکەوتنی رێبەر ئاپۆ دڕا و پارچە کرا. رێبەر ئاپۆ ئەو چارەنوسەی لە کوردستان راگرت. مرۆڤەکانی کورد کە لە ئاستی مردندابوون سەرلەنوێ زیندوو کردەوە. زانابوونی پێبەخشین. ئیرادە و رۆحی پێبەخشین. ژیانی ئازاد، تێکۆشان لە پێناو ئازادی کردە رەگەزی سەرەکی ژیان و لە دژی دەوڵەتی قڕکەری فاشیستی تورک ئاگری تێکۆشانی هەڵگیرساند. سوپای گەریلا گیانبازەکانی پێکهێنا کە گەورەترین شۆڕشگێڕانی مێژوو خۆزگەیان بۆ دەخوازن. ستەملێکراوترین گەلی مێژوو ٥٠ ساڵە بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ دژی ستەمکارترین فاشیستەکانی مێژوو خۆڕاگری دەکات.

کردەوەکانی ٨ ساڵی رابردووی دەوڵەتی تورکی قڕکەر، فاشیست، پوختەی ١٠٠ ساڵی رابردووە. وەک گەنجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕی کوردستان یەک شتیس کە روویداوە لەبیرمان نەکردووە و لەبیری ناکەین. هەموو ئەو تاوانانەی ١٠٠ ساڵی رابردوو لە مێشک و دڵماندایە، زیندووە و بەسوێیە و وەک توڕەیی و رقی یەکەم رۆژ وەک خۆی ماوەتەوە.

وەک گەنجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕی باکووری کوردستان لە قۆناغی فیناڵی تێکۆشانی لەناوبردنی فاشیزمدا ئەرکەکانی پێشەنگایەتی و سەرکەوتن دەگرینەبەر. رایدەگەیەنین کە بە گیانی فیدایی عەلی چیچەکەکان ئێمە خاوەنداری لەو ئەرکانە دەکەین. لەسەر ئەو بنەمایە دامەزراندنی یەجەوەکە (یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان) رادەگەیەنین. دامەزراندنی یەجەوەکە لەسەرەتادا لە رێبەر ئاپۆ، لە هەموو گەلەکەمان و گەنجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ پیرۆز دەیکەن".

وەک گەنجانی یەجەوەکە هێڵی سەرەکی تێکۆشانمان و ئامانجەکانمان بەم جۆرە دەبێت:

١- شکاندنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری، بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هۆکار و هێڵی سەرەکی تێکۆشانە.

٢- پێشخستن و پێشەنگایەتی تێکۆشانی گەنجانی شۆڕشگێڕ، کە بە ئامانجی ڕووخاندنی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە جوڵەدایە.

٣- هەموو گەنجانی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز و چەپ و سۆسیالیستی باکور و تورکیا بە هەموو سەربەخۆیی و دەوڵەمەندیی ناسنامەی ئیتنیکی و ئایینییەکانەوە، لە بەرەی بەرخۆدانێکی ئەنتی فاشیستیدا ڕێکبخرێن و یەکبگرن.

٤- هەموو گەنجە وڵاتپارێزەکان بە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە دەبن، زانینیان بەدەست هێنا و بە قووڵکردنەوەی پێوەر و ڕێساکانی ژیانی ئازاد، تاکیان گەیاندە پێگەی ڕێکخراو و بەرپرسیارێتی بەرامبەر گەلەکەی.

٥- ژنانی گەنج وەک هێزی پێشەنگی یەجەوەکە دەبینرێت، لەسەر ئەم بناغەیە وەک ئەرکێکی بنەڕەتی لە دژی هێرشی شەڕە تایبەتەکانی ڕژێمی فاشیستی بۆ ڕێکخستنی ژنانی گەنج سەفەربەربووین.

٦- سەرجەم قوتابخانە ئامادەیی و زانکۆکان وەک ناوەندی تێکۆشانی دژە فاشیستی، قوتابیانیان بە ڕۆحی گەنجانی شۆڕشگێڕی ٦٨ ساڵان کۆکردەوە.

٧-هێرشەکانی قڕکردنی چاندی  لە ڕێگەی زنجیرە فیلم، ڤێستیڤاڵ، گۆرانی، چالاکیی وەرزشی لەلایەن ناوەندە تایبەتەکانی شەڕەوە ڕێکدەخرێن، ئاشکرا دەکرێن، بایکۆت دەکرێن و تێکۆشانێکی بەردەوام لە دژی ئەنجام دەدرێت بۆ بنیاتنانی زانین لای گەنجان و پەرەپێدانی هۆشیاریی چاندیی ڕەسەن.

٨- پێشخستنی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە بۆ بنبڕکردنی لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر و سیخوڕی ڕژێمی فاشیستی و پەرەپێدانی هەنگاوە شۆڕشگێڕییەکان بۆ ڕزگارکردنی گەنجەکانمان لە دەستی فاشیزم.

٩- لە هەموو گەڕەک و قوتابخانەیەکی ئامادەیی و زانکۆ و گوند و شارێک کە فاشیزم ستەمکاری تێدا دەکات، ڕێکخستنی یەجەوەکە دادەمەزرێت.

١٠- دژی ڕژێمی قڕکەری فاشیستی، هەموو جۆرە میتۆدێکی ڕەوای تێکۆشان دەگرینەبەر و بێ پچڕان درێژە بە هێڵی تێکۆشان دەدەین.

١١- وەڵامدانەوەی هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر گەل و بەهاکانی تێکۆشانمان بە ڕۆحی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕانە و چوونە ناو سەفەربەری چالاکیی بێ پچڕان.

١٢- بە فەلسەفەی "مەزنترین هێز گەلی ڕێکخراوە" لە تێکۆشانی ڕوخاندنی فاشیزم، پەرەپێدانی سەرهەڵدانی گەل و بوون بە پێشەنگی پراکتیکی سەرهەڵدان.

١٣- سیخوڕ و هاوکارانی ڕژێمی فاشیست وەک دوژمنی گەل دەبینین و لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین.

ئێمە شوێنکەوتووی نەریت و میراتی خەباتی شۆڕشگێڕانەی عەلی چیچەکەکانین"

لە ئەنجامدا ئێمە ئاگادارین بە تێکۆشانێکی مێژووییدا تێدەپەڕین. لە بەرامبەر هێرشەکانی سڕینەوە ڕژێمی فاشیستیدا، ئاگاداری گرنگی بەڕێوەبردنی ئەم شەڕەی بوون و نەبوونین. ئێمە شوێنکەوتووی نەریت و میراتی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی عەلی چیچەکەکانین. کاتی ئەوە هاتووە بە ڕۆحی عەلی چیچەکان بجووڵێین. ئەگەر ستەمی فاشیزم هەبێت، وزەیەکی بێکۆتایی، دینامیزمێکی بێسنوور، باوەڕێکی ناوازە، بەرخۆدانی بێوچان و شۆڕشگێڕیی بێوێنەی گەنجانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕانی کوردستان هەیە.

ئێمە بە دەوڵەتی تورکی فاشیست و قڕکەر و داگیرکەر دەڵێین؛ دڕندەیی و بەربەرییەتتان ئەوەندە گەورەیە کە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە، بەڵام گەورەیی بەرخۆدانی یەجەوەکەش دەبینن کە هەرگیز لەبیرتان ناچێت. ئێمە لە میراتی تێکۆشانی خۆمانەوە لەمە تێگەیشتین؛ بۆ سبەی جێهێڵراوە بەڵام بۆ کەس جێناهێڵرێت... وەک یەجەوەکە بەم زانین و ڕۆحی تێکۆشانە، دەسەڵاتی فاشیستی ئێوە لەناو دەبەین و تا ژیانێکی ئازاد و شەرەفمەندانە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بژین، دەبینن ئێمە ناوەستین، تەواو نابین و کەم نابین. لە ژێر لافاوی بەرخۆدانی دەریای گەنجانی کوردستان کە تادێت زیاتر دەبێت، دەخنکێن و کۆتاییتان دێت.

"پێویستە گەنجان لە ژێر چەتری یەجەوەکەدا کۆببنەوە"

لەسەر ئەم بناغەیە، بانگەواز دەکەین، هه موو گه نجانی باکوری کوردستان و تورکیا له ژێر چه تری یەجەوەکەدا کۆببنەوه و خۆیان ڕێکبخه ن، تۆفانئاسا به شداری  تێکۆشان بکەن لە قۆناغی ڕوخاندنی فاشیزمدا، ببنە بەرخۆدەرێکی گەنجی دۆزی شەرەف و ئازادی".