یەکینەکانی تۆڵە لە وان ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سوورێ، لە وان لەدژی هێزەکانی ئاکەپە و مەهەپە ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سوورێ، لە وان لەدژی هێزەکانی ئاکەپە و مەهەپە ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سوورێ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە دەنگی بەرخۆدێرانی زیندانەکان و دەرەوە، تاریکی فاشیزم هەڵدەوەشێنن.
بەپێی راگەیەنراوی یەکینەکە، ئەم چالاکیانە ئەنجامدراون:
١ی کانونی یەکەم: ئۆتۆمبێڵی گاردیانێکی زیندانی تووشپای وان سووتێنراوە و بۆ هوشداریدان، بۆمبێکی دەنگیمان خستە ماڵەکەیەوە.
١ی کانونی یەکەم: لە کۆڵانی چالی گەڕەکی کارشییاکای رێگای ئارمووشی وان، مارکێتێکی شۆک سووتێنرا.
١ی کانونی یەکەم: هێزەکانمان لە کۆڵانی ئایاز٢ی یەنیمەحەلە، ئاگریان کردەوە و کاتێک پۆلیس هاتن، فیشەکی هەوایی بەسەریاندا تەقێنرا.
٢ی کانونی یەکەم: لە کۆڵانی فڕنی گەڕەکی کارشییاکای وان ، هێزەکانمان لەدژی گۆشەگیری دروشمیان لەسەر دیوارەکان نووسی و لە زۆر کۆڵان ئاگریان کردەوە.
٢ی کانونی یەکەم: لەسەر رێگای تۆکی گەڕەکی گوندوغدوی وان، هێزەکانمان ئاگریان کردەوە و کاتێک دوژمن هاتە گەڕەکەکە، بە بۆمبی دەستی و فیشەکی هەوایی لێیاندرا.
٣ی کانونی یەکەم: لەسەر رێگای شافاق و ئەسەندەرەی گەڕەکی بۆستانچی لە سێ شوێن ئاگر کرایەوە و فیشەکی هەوایی تەقێنران.
٣ی کانونی یەکەم: لەسەر رێگای فیدانلیکی گەڕەکی شامراناتلی وان، بە فیشەکی هەوایی و چەکی سووک لە دوژمن درا.
٤ی کانونی یەکەم: لە پایزئاوای وان جەردەوانێک (جاش) ئاگادارکرایەوە."
ف.ق