یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامێدی و بامەڕنی گورزیان لە داگیرکەران دا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ ڕایگەیاند، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی و بارهەڵگرێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان کردۆتە ئامانج کە کەرەستەی شەڕی گواستۆتەوە بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان، ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە تێکشکاوە.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ دەربارەی ٢ چالاکی جیاواز دژی سوپای داگیرکەری تورک کە هەوڵی داگیرکردنی باشووری کوردستان دەدات، ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "شەوی ٩ ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە کاتژمێر ٢١:٠٠ لە نزیک گوندی کانێی ئامێدی بارهەڵگرێکی دەوڵەتی تورکی بکوژی گەلەکەمان کردە ئامانج کە کەرەستەی شەڕی بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان دەگواستەوە. لەم چالاکییەدا بارهەڵگرەکە ئاگری گرت و تێکشکا، ئەو سەربازە داگیرکەرە تورکەی بارهەڵگرەکەی لێدەخووڕی بە سەختی بریندار بوو.

١٠ ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە کاتژمێر ١٣:٠٠ ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی بامەڕنی کرایە ئامانج. لەم چالاکییەدا ئۆتۆمبیلە سەربازییەکە تێکشکا".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "سوپای داگیرکەری تورک کە هەوڵی داگیرکردنی کوردستانی وڵاتی ئێمە دەدات، لە هەر کوێیەک بێت ئامانجی ئێمەیە و لە گورزی کەمەرشکێن دەربازی نابێت. ئەم چالاکییە بۆ تۆڵەسەندنەوەی بۆردوومان و سووتاندنی گوندەکانی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ئەنجامدراوە".