یەکینەی شەهید ئاخین مووش ٧ چالاکی ئاسمانی ئەنجامدا
یەکینەی شەهید ئاخین موش لە نێوان ٨-١٣ی تەمووز لە هەرێمی زاپ لە دژی سەربازانی تورک ٧ چالاکی ئاسمانی ئەنجامدا.
یەکینەی شەهید ئاخین موش لە نێوان ٨-١٣ی تەمووز لە هەرێمی زاپ لە دژی سەربازانی تورک ٧ چالاکی ئاسمانی ئەنجامدا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "یەکینەکانی شەهید ئاخین موش لە نێوان ٨-١٣ی تەمووزدا ٧ چالاکی ئاسمانییان ئەنجامداوە. سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێ لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە کەرەستەی ئاسمانی کرایە ئامانج و بە شێوەیەکی کاریگەر گورزی لێوەشێندرا.
لە ٧ چالاکیەکەدا کە لەلایەن یەکینەی شەهید ئاخین مووشەوە ئەنجامدراوە، ئەوەندەی روونبووەتەوە بە گشتی؛ لانیکەم ٣ داگیرکەر سزادران، ٦ داگیرکەر برینداربوون و مۆڵگەیەکی داگیرکەران بە ئاستێکی بەرچاو رووخێندراوە."
هـ. ب