یەکینەی تۆڵەی شەهیدانی حەفتانین لە ٧ شار چالاکی ئەنجامدا
لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرشی فاشیستی، یەکینەی تۆڵەی شەهیدانی حەفتانین لە ٧ شار چالاکی ئەنجامدا.
لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هێرشی فاشیستی، یەکینەی تۆڵەی شەهیدانی حەفتانین لە ٧ شار چالاکی ئەنجامدا.
یەکینەی تۆڵەی شەهیدانی حەفتانین لە ئامەد، ئاگری، ئێلح، بەدلیس، سێرت و مێرسین چالاکی ئەنجامدا.
یەکینەی تۆڵەی شەهیدانی حەفتانین راگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، گۆشەگیری سەر ڕێبەرمانیان زیاد کردووە و دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن. گەلەکەشمان مافی ئەوەی هەیە لەدژی هێرشەکان و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، مافی ڕەوای خۆیان بەکاربهێنن.
چالاکی هێزەکانمان:
ئامەد
لە ١ی کانونی یەکەمدا لە گەڕەکەی فەریدونی فارقین، بە بۆمبی دەستی لەدژی ئۆتۆمبێڵی سەربازی چالاکی ئەنجامدا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.
لە ٢ی کانونی یەکەمدا لە گەڕەکی ٥ی نیسانی باغلاری ئامەد لەدژی پاسەوان و پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا.
لە ٣ی کانونی یەکەمدا لە گەڕەکی مەسجیت، لە ٤ی کانونی یەکەمدا لە گەڕەکی کۆناک و تەکەلی فارقین رێگاکان گیران و ئافیش لەبارەی گۆشەگیری هەڵواسران.
لە ٥ی کانونی یەکەمدا لە گەڕەکی فەریدوونی فارقین لەدژی هێزەکانی دوژمن چالاکی بە بۆمب ئەنجامدرا.
ئاگری
لە ٢٧ی تشرینی دووەم و ١ی کانونی یەکەمدا لە گەڕەکەی ئەتاتور و یەنیمەحەلەی ناوچەی پاتنۆسی ئاگری چالاکی نووسین و هەڵواسینی ئافیش ئەنجامدرا.
لە ٣ی کانونی یەکەمدا لە نزیک بارەگای سەربازی ناوەندی ئاگری پانکارێکی بۆمبێژکراو هەڵواسرا.
ئێلح
لە ٢ی کانونی یەکەمدا لە گەڕەکی بایندرلیکی ئێلح، ئۆتۆمبێڵی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا.
لە ٢ی کانونی یەکەمدا لە گەڕەکی کۆرکی ئێلح، وێستگەی کارەبای دەداش سووتێنرا.
لەنێوان ٢٧ی تشرینی دووەم و ٣ی کانونی یەکەمدا، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان، کاتژمێر ٢١:٠٠ لە گەڕەکی باغلار، هیلال، پازاریەری، یەشیلتەپە، ١٩ی ماییس، پەترۆلکەنت، شافاک، سەییتلەر، کۆرک و ساغلگ، فیشەکی هەوایی تەقێنران و رێگاکان داخران.
لە هەمانکاتدا میزڵدان کە ئاڵای پەکەکەیان لەسەر دروستکرابوو، بەرزکرانەوە. لە زۆر گەڕەک دروشم بۆ بەرخۆدانی پەکەکە نووسران.
مێرسین
لەنێوان ١ و ٤ی کانونی یەکەمدا لە تارسووس، ئاکدەنیز و ناوەندی مێرسین چالاکی ئافیش و سووتاندن ئەنجامدران.
ئەدەنە
لەنێوان ١ و ٥ی کانونی یەکەمدا لە گەڕەکی پۆزەنتی ئەدەنە و یورەگری عوسمانیە چالاکی سووتاندن و سابۆتاژ ئەنجامدران.
بەدلیس
لەنێوان ١ و ٣ی کانونی یەکەمدا لە تەتوانی بەدلیس چالاکی نووسین ئەنجامدرا.
سێرت
لەنێوان ٢٧ی تشرینی دووەم و ٢ی کانونی یەکەمدا لە مسرج، بەرواری و ناوەندی سێرت چالاکی نووسین و سووتاندن ئەنجامدران."
ف.ق