"ئێمە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ شەنگالمان ئازاد کرد"

مەجلیسی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال لە ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال، پەیامی دا و گوتی: "ئێمە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، شەنگالمان ئازاد کرد".

مەجلیسی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال لە ٩ هەمین ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "بح یادی شەهید سەید حەسەن و هەموو فیدایانی ئێزدخان، هەموو قارەمانە فیداکارەکانمان، بە ڕێزەوە بیردەهێنینەوە و بەڵێن دەدەین خەونەکانیان بەدی بهێنین".

هەروەها دەڵێت: "لە فەرماندا ماسی زۆر هێز کەوتە خوارەوە، ڕاستی پەدەکە بینرا، کۆمەڵگای ئێمە دۆست و دوژمنەکانی لەیەکتر جیاکردەوە. شەڕڤانان و گەریلاکان کە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەردەکرابوون، بۆ ئازادکردنی خاکەکەمان تێکۆشانی ئازادییان کرد.

لە شەنگالی ڕزگارکراو بناغەی ژیانی ئازاد بنیاتنرا. گەلەکەمان لەسایەی ڕۆژێکی وەهادا گەڕانەوە سەر خاکەکەیان.

ئەم هەنگاوی ڕزگارکردنە تە تەنها لە بواری پاراستن و سەربازی، هەروەها لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژناندا، ڕێگەی بۆ چەندین گۆڕانکاری ئەرێنی کردەوە.

پەدەکە و دەوڵەتی تورک هێشتاش بەدوای فێڵ و تەڵەکەوەن. دەیانەوێت دەسکەوتی ئێزدییەکان لەناوببەن. دووبارە بێ پاراستن بیهێڵنەوە و ڕێگە بۆ فەرمان و قڕکردنی نوێ بکەنەوە.

گەلەکەمان پاش فەرمان بە فیکری ڕێبەر ئاپۆ خۆی ڕێکخراو و بەهێز کرد. ئەمڕۆش پلانەکانی دووژمن پووچەڵ دەکاتەوە. ئێمە دژی دوژمن و خیانەتی پەدەکە تێکۆشانێکی مەزنمان کرد و ئێزیدخان و هەموو هەبوونی شەنگالمان پاراست.

دووبارە ڕێز و سڵاو بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال بە هەموو هێزمانەوە تێدەکۆشین.

سڵاو لەو گەریلایانەی خۆیان گەیاند بە هاواری شەنگال".

مەجلیسی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال بانگەوازی کرد:

"بانگەواز لە گەلی ئێزدیمان و هەموو پێکهاتەکانی شەنگال دەکەین، وەرن هەڵمەتی ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگال بگۆڕین بۆ هەڵمەتی مەزنکردنی ژیانی ئازاد، خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک و پێکەوەژیان. پێویستە لەم ساڵیادەدا پەیامێکی بەهێز بدەینە دۆست و دوژمنەکانی شەنگال.

دوژمن و خائینەکان شکست دەهێنن، پێداگری لەسەر ژیانی ئازاد سەردەکەوێت. پێویستە خاوەنداری لە ڕۆژی ڕزگارکردن بکەین و ئەم ڕۆژە پیرۆزە بە پیتی زێڕین لە مێژوودا بنەخشێنین".