خەباتی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە زۆر شار و ناوچەی باکوری کوردستان و تورکیا بەردەوامە.
ئەستەنبوڵ
پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی سوڵتگازی ئەستەنبوك ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە. کردنەوەی ئۆفیسەکە بۆ ئاهەنگ گۆڕا. لە ئاهەنگەکەدا کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز ناسێنران. کاندیدەکان بە جۆش و خڕۆشەوە پێشوازیکران و سڵاویان لە کاندیدەکانی گەل کرد.
جەنگیز چیچەک هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە) و کاندیدی پەرلەمان لە هەرێمی دووی ئەستەنبوڵ لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و باسی ئەوەی کرد، گەلی کورد بە باجی گەورە هاتە ئەمڕۆ. ئێمە بە کۆشک و دەسەڵات دەڵێین، بێدەنگ نابین و ناترسین. پێویستە ئەوانەی کۆشک بترسن. بە تێکۆشانێکی گەورە هاتینە ئەم ئاستە. ئێوە ناتوانن سەرمان دانەوێنن. هەژار، رەنجدەر و ئەوانەی بەرخۆدان دەکەن، ئەم دەسەڵاتی هەڵدەوەشێنن. سوێند دەخۆین فاشیزم و دەسەڵات تێکدەشکێنین."
دوای قسەکردن و، گەنجان و کاندیدەکان ئۆفیسی هەڵبژاردنیان کردەوە.
باغجلار
پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی باغجلاری ئەستەنبوڵ لە گەڕەکی فەوزی چاکمان ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە و جەماوەرێکی زۆر بەشداریان کرد. جۆش و خڕۆش لە ئاستێکی بەرزدا بوو و دروشم وترانەوە. کاندیدەکانی پەرلەمانی پارتی چەپی سەوز لە هەرێمی دووەمی ئەستەنبوڵ بەشداریان لە کردنەوەی ئۆفیسەکەدا کرد و خۆیان ناساند.
هەڵبژاردنی ئازادی و سەرکەوتن
چیچەک ئۆتلو کاندیدی پارتی چەپی سەوز قسەی کرد و وتی، بەڵێنی سەرکەوتن بە گەل دەدەن.
چیچەر ئارچ کاندیدی ئەستەنبوڵیش باسی ئەوەی کرد کە هەڵبژاردنی ئازادیە و سەردەکەون.
هەروەها ئیلکنور بیرۆل کاندیدی پارتەکەش دەشڵێت، ١٤ی ئایار لەم سیستمە رزگارمان دەبێت.
دواتر ئۆفیسی هەڵبژاردن کرایەوە و جەماوەر بڵاوەی کرد.
موش
پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی کۆپ و مەلازگرتی موش و لە شارۆچکەی لیزەی مەلازگرت ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە.
سومەییە بۆز و سەرحەد دورسون کاندیدەکانی پەرلەمان بەشداریان لە ئاهەنگی کردنەوەی ئۆفیسەکە بوون.
لە ئاهەنگەکەدا کاندیدەکان قسەیان کرد و بانگەوازیان بۆ خاوەنداریکردن لە سندوقەکان کرد و داوایان کرد هەموو کەسێک لەبەرامبەر دەسەڵاتی فاشیست بوەستێتەوە.
وان
لە گەڕەکی شەعبانیەی ناوچەی ئارتەمێنتانی وان بە بەشداری سەدان کەس ئۆفیسی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز کرایەوە. کاندیدەکانی پارتەکە و رێکخستنی پارتەکە و سەدان کەس بەشداریان کرد و ئاهەنگیان گێڕا.
هاندان کاراکۆیون هاوسەرۆکی هەدەپەی وان رایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا دەسەڵاتی ئاکەپە تێکدەشکێنن.
ئەدەنە
کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە گەڕەکی بەیازئەڤلەری ئەدەنە و ئەمەک سەردانی دوکانداران و بازاری گەڕەکەکانیان کرد و داوایان کرد هەموو کەسێک پشتگیری لە پارتەکەیان بکات.
ف.ق