'ئێمە بەرپرسیارین کە تۆڵەی هەڤاڵ زنار بکەینەوە'

دژوار ئۆرەمار باسی لە فەرماندە زنار ساسۆن کرد و رایگەیاند، مرۆڤێکی زۆر خاکی بوو و وتی، "وەک هەڤاڵێک کە هەڤاڵ زنار دەناسم، ئێمە بەرپرسیارین کە تۆڵەی هەڤاڵ زنار بکەینەوە."

یەکێک لە فەرماندەکانی هەدەپە زنار ساسۆن (فازڵ ئەکینجی) ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ لە هەرێمی زاپ لە ئەنجامی بۆردوماندا شەهید بوو. دژوار ئۆرەمار فەرماندە لەناو هەپەگەدا لە یەکەمین ساڵیادی شەهادەتی زنار ساسۆندا بۆ ئاژانسەکەمان باسی ژیان و کەسایەتی ئەو شەهیدە کرد. ئۆرەمار رایگەیاند کە فەرماندە زنار ساسۆن لە هەموو روویەکی ژیاندا بە بەرپرسیاریەکی گەورە کاری دەکرد.

دژوار ئۆرەمار رایگەیاند، گەنجان زنار ساسۆنیان زۆر خۆشدەویست و وتی، "هەڤاڵ زنار فەرماندەی من بوو. پێشتر کەمێک دەمناسی، بەڵام کاتێک لەژێر بەرپرسیاری هەڤاڵ زناردا کارم کرد. پێمان دەگۆت تۆ خەڵکی هەرێمی وانی، دەیگوت، نەخێر زیاتر من جۆلەمێرگیم'. هەڤاڵ زنار وابەستەی زاگرۆس ببوو. بۆیەش ئەو قسەیەی دەکرد و خۆی وەک یەکێک لە خەڵکی هەرێمەکەی دەبینی. ئەگەر کەسێک باسی گەڤەری بکردایە، یەکەم کەس هەڤاڵ زنار وڵامی دەدایەوە و دەیگوت، 'کەس ناتوانێت قسەیەک لەسەر هەرێمەکەم بکات'. هەڤاڵ زنار خەڵکی هەرێم و خانەوادەکانی لە نزیکەوە دەناسی. لە ئێمە زیاتر خانەوادەی ئێمەی دەناسی. خەڵکی هەرێمی زاگرۆس بە گشتی هەڤاڵ زناریان دەناسی. بە تایبەتی گەنجان هەمووان هەڤاڵ زناریان خۆش دەویست. ئێمەش بەم شێوەیە نزیکی دەبووینەوە و هەڤاڵ زنارمان وەک کەسێک ل هەرێمەکەمان دەبینی. کاتێک کۆدەبوینەوە، دەمگوت، هاتم بۆلای هاوشاری خۆم."

هاوڕێیەتی بەرپرسیاری سەرەکی هەڤاڵ زنار بوو

گەریلا ئۆرەمار وتی، "هەڤاڵ زنار بەرپرسیاریەکی گەورەی خستبووە سەرشانی. کاتێک لەژێر سەرپەرشتی هەڤاڵ زناردا کارمان دەکرد، بینیمان کە هەڤاڵ زنار ئەرک و بەهای پارتی زۆر دەپارێزێت. هەڤاڵ زنار دەچووە هەر جێگەیەک ئەو شوێنەی کۆدەکردەوە و رێکی دەخستەوە. بۆ ئەوەی خاوەنداری لە بەهای رێکخستن بکات، خۆی بە بەرپرسیار دەبینی. هەڤاڵ زنار نەیهێشت زیان بەر نرخی هاوڕێ شەهیدەکانمان بکەوێت. لەم رووەوە بچوک و گەورە جیاوازی نەدەکرد. بۆیەش هاوکار بوو، بۆ ئەوەی بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات بەرپرسیاریەکی زۆری خستبووە سەر شانی. هاوڕییەتی بەرپرسیاری سەرەکی هەڤاڵ زنار بوو. بە تایبەتی لەگەڵ گەل زۆر کاری دەکرد. هەموو بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ دەکرد. کاتێک کێشەیەک لەناو گەلدا روویبدایە، هەوڵی چارەسەری دەدا. بە گشتی لەژیانی خۆیدا هەڤاڵ زنار بەرپرسیاری زۆری جێبەجێ کرد. دەیویست کارێکی گەورە بکات. بۆ رێکخستن کار بکات. بۆیەش هەر هەوڵی دەدا."

'هەڤاڵ زنار بۆ ئێمە نمونە بوو'

فەرماندە دژوار ئۆرەمار سەرەخۆشی لە خانەوادەی فەرماندە زنار ساسۆن کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "کاتێک هەڤاڵێک بۆ ئەرکێک دەچوو، هەڤاڵ زنار نە خواردنی دەخوارد و نە دەخەوی . هەڤاڵ زنار تاوەکو شەهید بوو بەم بەرپرسیاریە ژیا. هەڤاڵ زنار ١٠ی ئازار لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکاندا شەهید بوو. شەهیدبوونی هەڤاڵ زنار بۆ ئێمە ئازارێکی گەورە بوو. لەبەرئەوەی هەڤاڵی زنارمان لە نزیکەوە دەناسی و فەرماندەی ئێمە بوو. مرۆڤ دەتوانێت زۆر شت لەبارەی هەڤاڵ زنار بڵێت. هەڤاڵ زنار بۆ ئێمە نمونە بوو. هەندێک فەرماندە هەن کە مرۆڤ وابەستەی ئەوان دەبێت. هەڤاڵ زنار بەم شێوەیە بوو. ئێمە زۆر هاوڕێیەتی و فەرماندەیی هەڤاڵ زنارمان خۆشدەویست.  زۆر جار پێکەوە موناقەشەمان کرد. لە هەموو موناقەشەیەک هەوڵی ئەنجامی دەدا. دەیویست پارتی بۆ مرۆڤ روون بکاتەوە. هەڤاڵ زنار بەم شێوەیە کاری دەکرد. هەر کەسێک لەبەرانبەر پارتی هەڵەیەکی بکردایە، هەڤاڵ زنار هەڵوێستێکی جددی وەردەگرت. بەڵام لەلایەکی دیکەوە لە کاتی ئاساییدا زۆر خاکی بوو. هەڤاڵ زنار بەم شیوەیە بوو. ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکەین. وەک هەڤاڵێک کە هەڤاڵ زنار دەناسم، ئێمە بەرپرسیارین کە تۆڵەی هەڤاڵ زنار بکەینەوە."

ف.ق