گەورەترین دزی دزینی هیوا و باوەڕە. کاتێک دەسەڵاتدارە سەرەتاییەکان تاڵانی، داگیرکاری و کۆلۆنیالیان بەسەر بندەستاندا سەپاند، دۆخی ئەو کاتە زۆر باشتربوو لە دۆخی ئێستا. بنەدەستانی سەرەتای بە گوێرەی سەردەمی "نوێ-ژیان'ی زۆر زیاتر لە ئێستا نزیکی ئازادی بوونەوە. پاشتر مرۆڤایەتی ئاشنا خۆبەدەستەوەدان بوو، لەبەرئەوەی لەو کاتەدا تێگە (چەمک)ی یان بەرخۆدان یان مردن هەبوو. ترس، فریودان، خیانەت و خۆبەدەستەوەدان دواتر ئافرێندران. بۆیە لەم سەردەمەدا ١٠ لە سەدی مرۆڤەکان بە ترس، خیانەت و خۆبەدەستەوەدان حوکمدارییان بەسەر ٩٠ لەسەدی مرۆڤەکاندا سەپاندووە. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرانبەر ئەم دۆخەدا فەلسەفەی حەقیقەتی پێكهێنا. کاتێک سەرنج دەدەینە سەر گەریلا، ئازایەتی و بوێری دەبینین. ئەم بوێرییە کۆتایهێنانی ترسی هەزران ساڵەیە و هاوکات شۆڕشێکی زۆر گەورەیشە.
ئەو چالاکیەی پار لە ناوەندی ئەنقەرە ڕویدا، بە تەنها چالاکیەکی سەربازی نەبوو، بەڵکو ئەوەی شەهید ڕۆژهات و ئەردال دەریانخست بنەبڕکردنی ترس و لاوازی بوو لە ڕۆحیاندا. ئەوانەی دەیانگوت هەرگیز تەختی دەوڵەت ناهەژێنرێت، بە چالاکیەکەی ئەردال و ڕۆژهات لە پایتەختەکەیاندا بینیان کە چۆن دڵێ دووژمن دەتەقێنرێتەوە. چالاکیەکەیان بۆ ئەو مرۆڤانەی تەسلیمبوون قبوڵ ناکەن شۆڕشێکی زۆر گەورەی ئافراند. پەیامی ئەوەیان دا و وتییان، 'ئێمە شوێنکەوتووی زیلانین و یەکەم کەسیش نین. لەبەر ئەوە لە پایتەختەکەتاندا چالاکی دەکەین و ڕێگە بۆ شوێنکەوتووانمان ڕووناک دەکەینەوە. لەبەرئەوەی دەزانین ئەم ڕووناکییە بوێری، باوەڕ و ئیرادە لەگەڵ خۆیدا گەورە دەکات، بۆیە ئێمە کۆتا کەس نیین'.
هاوڕی ئەردال و ڕۆژهات چالاکیەکی سەربازی بێ کەموکوڕییان ئەنجامدا. بێ ئەوەی کەس پێیان بزانێت لە لوتکەی چیاکانی کوردستانەوە خۆیان خزاندا ناو دڵی ئەنقەرەوە. هەر وەک 'چیرۆکی سیمورغ' بە گەلێک دەشت و دۆڵی زەحمەتدا تێپەڕبوون. پێش هەموو شتێک لە تەمەنی گەنجی خۆیاندا خۆبەدەستەوەدانیان ڕەتکردەوە، بە ئیرادە و باوەڕەوە بە دۆڵەکاندا تێپەڕین، بە شارەکاندا تێپەڕین و ئاوڕییان نەدایەوە بۆ دواوەی خۆیان. بۆ یەکتر بوون بە دایک و باوک، بوونە مامۆستا، بوونە پێشەنگ، بوونە هاوڕێی ڕاستەقینە، پشتی یەکترییان گرت. پێکەوە هەستان و دانیشتن، یەک خەونیان بینی، هەمان ئامانجیان بۆخۆیان دیاریکرد. پێکەوە چالاکیەکەیان پلانڕێژکرد. بوون بە بەشێک لە یەکدی و بەم شێوەیە بە بێ باکییەوە هێرشییان کردە سەر دووژمن.
بە چالاکییە فیداییەکەیان مزگێنی ڕۆژی ئازادییان دا
ساڵێک بەسەر چالاکییە فیداییەکەی هاوڕێ ئەردال و ڕۆژهاتدا تێپەڕبوو. لە ناو ئەو ساڵەدا دەوڵەتی تورک چی بەدەستهێناوە و چی لەدەستداوە؟ لە ڕاگەیاندراوەکانی گەریلادا ئاماری هەموو ئەمانە هەیە. دەوڵەتی تورک لەماوەی ئەو ساڵەدا لە بەرانبەر گەریلادا یەک هەنگاو نەچووتەوەپێشەوە و لاواز بوو. پەیامی 'نە سەرەتایە و نە کۆتاییە'ی شەهید ڕۆژهات و ئەردال کە لەئەنقەرەدا چالاکیەکەی فیداییان ئەنجامدا، لە تێکۆشانی سەرخۆبون و ئەکینەکاندا دیسانەوە درەوشایەوە. گەلی تورکیا بۆ ئەوەی ئەم ڕاستییە ببنێت پێویستە گوێ بە میدیای شەڕی تایبەت نەدات، سەرنج بخاتە سەر کردەوەکانی دەوڵەت. کردەوەکانی دەوڵەت هاوشێوەی کردەوە سەرکەوتوو و جێباوەڕەکان نیە. مادام ئەوەندە باوەڕتان بە سەرکەوتنی خۆتان هەیە، ئەوکاتە بۆچی بۆ دووژمنایەتی گەلی کورد ئەوەندە لە جموجوڵی زۆردایە؟
قسەیەک هەیە دەڵێ، نزیکترین ساتی سەرکەوتنی شۆڕش، ئەو ساتەیە کە فاشیزم لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە. هەڤاڵ ئەردال و ڕۆژهات لە ساڵی ٢٠٢٣دا کە فاشیزم لە بەرزترین ئاستی خۆیدا بوو، بە چالاکیەکەیان مزگێنی رۆژی ئازادییان دا.