ئەمڕۆ ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە عەگیدە و براکەی باسی وردەکاری ژیانی دەکات

ماوەی ٣٧ ساڵ بەسەر شەهید بونی فەرماندەی ئەفسانەیی کورد مەحسوم قۆرقماز (عەگید) تێپەر دەکات و لە ساڵیادی شەهید بونیدا براکەی دەڵێت، گەلی کورد ئەمڕۆ ئاڵای عەگید بۆ ئازادی بەرزدەکاتەوە و زۆر وردەکاری ژیانی ئەو فەرماندە شەهیدە دەگێڕێتەوە.

مەحسوم قۆرقماز (عەگید)، یەکێک لە ڕێبەرانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و فەرماندەی ١٥ی ئاب، لە ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦ لە ئەنجامی کەمینیکدا شەهید بو ئەمڕۆ ٣٧ ساڵ بەسەر شەهید بونیدا تێپەڕ دەبێت، فەهیم قۆرقماز برای عەگید، لە ساڵیادی شەهید بونی براکەیدا بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا دواوە و باسی کە لە منداڵیی و بەشداریکردنی لە ڕیزەکانی گەریلا و پەیوەندی لەگەڵ ژینگە و هاوڕێکانیدەکات.

قۆرقماز باسی منداڵی عەگید دەکات و دەڵت ئەو عەگید منداڵ تربووە ماشەڵای برام لە عەگید گەورەترە هەمیشە باسی ساڵانی منداڵی خۆی بۆ ئێمە دەکات ئەو هێشتا جیاواز بوو لە هەموو کەسێک لە ماڵەکە کاتێک گەنج بوو خوشکەکەم بە تورکی قسەی نەکرد، بۆیە مامۆستاکەی لێیدابوو. عەگید زۆر نیگەران بوو لەو دۆخە. لەوکاتەدا وتی: ئێمە زۆر جیاوازین چونکە ئێمە کوردین بۆیە بە هۆی زمانەکەمانەوە نزیکمان دەبنەوە و هەمیشە پرسیار لە منداڵان دەکرێت کە ئێوە چی دەبن کاتێک گەورە دەبن عەگید هێشتا لە تەمەنی منداڵیدا بوو وتی کە من دەبم بە سەربازێکی بلیمەت، وتی: “من کورد دەپارێزم من دەبمە سەربازێکی کورد و دەچمە دەرەوە بۆ چیاکان”.

فەرماندە ئەفسانەییەکەی کورد عەگید، لە ساڵی ١٩٥٦ لە سیلڤان لە دایک بووە، خێزانەکەیان لە ساڵی ١٩٧٠ چونەتە شاری باتمان، عەگید لە قوتابخانەی ناوەندی نەوت دەستی بە خوێندن کردووە، تەمەنی هاوڕێکانی قوتابخانەکەی لە تەمەنی ئەو گەورەتر بوون.برای ئەو فەرماندەیە دەگێڕێتەوە جاریک یەکیک لە مامۆستاکانی لە ژووری مامۆستایاندا لە قوتابییەکی دەدات و پاشان لە قوتابخانە دەری دەکات، دوای ئەوە خێزانی ئەو قوتابییە لە قوتابخانەکە گفتوگۆ دەکەن و ناگەنە ئەنجام، عەگید هەوڵ دەدات لەگەڵ مامۆستاکە قسە بکات مامۆستاکە پێی دەڵێت، بە چ سیفەتێک قسەم لەگەڵ دەکەیت؟ عەگید دەڵێت: ئەو هاوڕێی منە ئەگه ر ئەو هەڵەی هەیه، کەواتە ریگایەکیش هەیە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵەیە، ئەوە کارێکی دروست نیە کە تۆ لەگەڵی دەکەیت مامۆستاکە دەکێشێت بەسەری شەهید عەگید هەرچەندە عەگید زۆر بچووک بوو، بەڵام لە مامۆستاکەی دەداتەوە و تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.

قۆرقماز، باسلە ژیانی کارکردنی سیاسی شەهید عەگید دەکات و دەڵێت، کاتێک دەستیان کرد بە ڕێکخستنی کار، هاوکاری عەگید بووە و وتی پاش ماوەیەک، زانیم کە من لە کارەکاندا بووم، من لەو کاتەدا تێگەیشتم کە ئەوان کاری نهێنی دەکەن، ڕۆژێک ئەو بە منی وت هاوریکەم لە کاتیکدا من برای بووم. من زۆر سەرم سوڕما کاتێک ئەو بەم شێوەیە بانگی کردم.

قۆرقماز دەشڵێت: ناوی جیاوازی بەکارهێنا ناوی مەحسوم بوو، بەڵام پێی دەوترێ عەگید، وتم، ئەوان کاری جیاواز دەکەن، ئەوان هەموو شتێک فێر بوون لە پراکتیکدا. هاوڕێ مەحسوم، ئەگەر هیچ کارێکی نەکردایە، هیچ شتێکی لە کەس نەدەویست، هاوڕێکان وتیان: “هەرکە عەگید لەگەڵمان بێت، ئێمە سەلامەتین” نەیدەویست هاوڕێکانی بەتەنیا بەجێ بهێڵێت، نەک ئەوەی کە ئەو برای منە، بۆیە دەڵێم، بەڵام هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا ژیاون وتیان: عەگید هیچ شتێک ناناسێت بەناوی ترس ناناسێت باوەڕی بە خەڵک هەبوو.

قۆرقماز کە خۆی لە ساڵی ١٩٨١دا لە کاتیکدا تەمەنی ١٢ بۆ ١٣ ساڵان بووە دەستگیرکراوە لەسار چالاکی و کردەوەکانی براکەی تەنها تاوانیشی ئەوە بووە کە برای شەهید عەگید بووە.

قۆرقماز باسی لەچالاکی چەکداری براکەی کرد و وتی: ڕۆژێک لەبەردەم تەلەفیزیۆنەکەدا بووم و سەیرم دەکرد و باسی ئەو هێرشەی دەکرد کە لە شەمزینان ئەنجامدراوە، هەرگیز چاوەرێی هیچ شتێکی ئاوامان نەدەکرد، چونکە پێمان وابوو هەموو ئەوانەی هەڤاڵانیان دەناسی دەستگیرکراون یان سەهید بوون.

سەردانکەرەکانمان لەو کاتەدا دەیانگوت، “هەڤاڵەکان چوونە ناو گۆڕەپانەکانەوە، جەنگ دەستی پێکرد” ئیتر سیستەمەکە ناتوانێت ئەم دۆخە بشارێتەوە، هەموو ڕۆژێک چالاکی ئەنجامدەدرا باوەرمان بەهێزتر بوو لە بەرخۆدانی شەمزینان ناوی عەگید لە پێشەوە بوو.

قۆرقماز ڕایگەیاند، کە لە زینداندا هەواڵی شەهید بونی براکەی بیستووە و دەڵێت: کاتێک لە زیندان بووم پاسەوانێک هات و وتی: ئێمە براکەتمان کوشت، لەوانەیە بۆ دەستنیشان کردن بتبەین. لەو کاتەدا خوشکەکەم و براکەم و براژنەکەم بۆ دەستنیشانکردن بردران بۆ لیوای سێرت مەبەست لە دەستنیشانکردنەکە ئەوە بوو کە بڵێین، “ئەمە دۆخی فەرماندەی پەکەکەیە” دەیانویست کاریگەری لەسەر ئەندامانی خێزانەکە بکەن لەو کاتەدا هەواڵی هەڵە لە ڕۆژنامەکاندا بڵاو کرایەوە وتیان خێزانی مەحسوم قۆرقماز تەرمەکەیان ڕەتکردۆتەوە.

ئەو دەڵێت تەرمەکەیان نەدایەوە بە بنەماڵەکەمان و هەواڵی درۆیان بڵاوکردەوە،، کاتێک براکەم سەردانی کردم پێی وتم کە چۆن هەواڵی درۆ بڵاوکرایەوە، ئەوان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ یەکێک لە براکانم و خێزانەکەمانیان ئەشکەنجەدا، پاشان بەبەرچاویانەوە تەرمەکانیان گوللەباران دەکەن و پێیان دەڵێن، “لە نزیک تەرمەکەی بوەستن و وێنەتان دەگرین” براکەم لەو کاتەدا هیچ لێدوانێکی نەدا دوای ئەوەی تەرمەکە خرایەڕوو، بنەماڵەکەم بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە لیواکە ڕاگیرابوون و پاشان ئازادکران.

قۆرقماز باس لەوە دەکات سەرەتا تەرمەکە لە بارەگای لیوا سەربازییەکە خراوەتە ژێرخاک پاشان دواتر شارەوانی سێرت وتویەتی لە ناوچەی نەوالی قەسابان بەخاک سپێردراوە.

ف.ق