ئەمریکا: هێرشكردنه سه‌ر كا‌مپی مه‌خمور پێشێلكاری یاسای نێوده‌وڵه‌تیە
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایده‌گه‌یه‌نێت هێرشكردنه سه‌ر كا‌مپی مه‌خمور پێشێلكاری یاسای نێوده‌وڵه‌تیە، دەشڵێت: توركیایان ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایده‌گه‌یه‌نێت هێرشكردنه سه‌ر كا‌مپی مه‌خمور پێشێلكاری یاسای نێوده‌وڵه‌تیە، دەشڵێت: توركیایان ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
لیندا تۆماس، نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌كگرتووه‌كان، لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورک بۆسەر کامپی پەنابەرانی مەخمور لە تویتێکیدا نوسیویەتی: “هەر دوێنێ بە رەسمی بە بەرپرسانی تورکیام راگەیاند کە هەر هێرشێک لە هەمبەر خەڵکی سڤیلی کامپی مەخمور بکرێت، پێشێلکارییە بۆ یاساکانی نێودەوڵەتی و مرۆیی”.
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له یوئێن، ده‌شڵێت: “نیگەرانی قوڵم هەیە سەبارەت بەو توندوتیژییەی کە لەبەرانبەر ئەو پەناگەیە کراوە و داوا لە هەمووان دەکەم ڕێز لە مافەکانی مرۆڤی پەنابەران بگیرێت”.
ف.ق