ئەمینە شەنیاشار لەبەرانبەر زوڵمی دەوڵەتی تورک وەستایەوە

ئەمینە شەنیاشار کە لەگەڵ کوڕەکەی بۆ دادپەروەری بەرخۆدان دەکات، لەبەرانبەر زوڵمی دەوڵەتی تورک وەستایەوە.

ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەر و دوو کوڕی لەلایەن خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە کوژران لەگەڵ کوڕەکەی کە ئەویش بریندار ببوو، لەبەردەم دادگای روحا دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردەوە. چالاکی خانەوادەی شەنیاشار ٨٨ رۆژە بەردەوامە. ئەمڕۆش ئەمینە و کوڕەکەی درێژەیان بە چالاکیەکەیاندا.

ئەمینە شەنیاشار بۆ ئەوەی داواکاریەکەیان رادەستی داواکاری کۆماری بکات، سەردانی دادگای کرد. خانەوادەی شەنیاشار تاوەکو ئێستا چوار جار سکاڵای لەدژی ٢٣ کەس تۆمار کردووە کە دەستیان لە کوشتنی ئەندامانی خانەوادەکەیاندا هەیە. ئەمڕۆش بە هەمان مەبەست سەردانی دادگایان کرد، بەڵام جارێکی دیکە وڵامیان نەدرایەوە.

ئەمینە شەنیاشار بەم هۆیەوە لە حەوشەی دادگا بورایەوە. رێگەش بە ئاژانسی میزۆپۆتامیا نەدرا کە دیمەنەکان رۆماڵ بکات. دواتر ئەمینە و کوڕەکەی لە حەوشەی دادگا، بە دەست زەوی هەڵکوڵی و وتی' کوا دادپەروەری لە هیچ شوێنێک نەماوە، ئایا لە ژێر زەویدایە."

خانەوادەی شەنیاشار لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، "لە قەسری دادپەروەری روحا (دادگای روحا)، بەم ئەندازەیە ماف، دادپەروەری پێشێل دەکرێت. ئەو بەرپرسانەی تورکیا کە باسی ماف و دادپەروەری دەکەن، با سەردانی دادگای رۆحا بکەن، بزانن دادوەرەکانیان چۆن زوڵم دەکەن."

ف.ق