ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە ئێلح ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیان شەرمەزار کرد

هەدەپەییەکان، هێرشی پۆلیسی تورک لە رۆژی دوشەمەدا لە ئێلح لەسەر باڵەخانەی هەدەپە لەناوچە و ناوەندی شارەکەیان شەرمەزار کرد.

لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا،فاتیمە ئالبای و عومەر کولپلو هەڤسەرۆکانی هەدەپەی شارەکە و غوربەت دۆغان هاوسەرۆکی ناوچەی ناوەندی هەدەپە دەستگیرکرابوون.

ئەندام و بەڕێوەبەرانی هەدەپە بۆئەوەی ناڕەزایی دەرببڕن لەبەردەم باڵەخانەی ناوچەکە راگەیەنراویان بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە لەژێر گەمارۆی پۆلیس خوێندرایەوە. پۆلیس تورک هەڕەشەیان لەو کەسانە کرد ویستیان لەسەر باڵەخانەکان، سەیری رووداوەکە بکەن.

فەلەکناس ئوجا پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، هیچ کاتێک لەبەرانبەر هەڕەشەکان سەریان دانەنەواندووە و دانانەوێنن و وتی، "بە هەواڵدەرێک، پەلاماری باڵەخانەکان دەدەن و ئێوە ناتوانن هەڤاڵانمان دەستگیر بکەن. ئەوانەی ئەم نایاساییە ئەنجام دەدەنم لە نزیک کاتدا دەبێت حساب بدەن. ئەوانەی لە رۆژێکدا بە سەدان هەڤاڵمان دەستگیردەکەن، پێویستە بزانن کە بە هەزاران کەسیان دەستگیرکردووە و بەڵام هەر بەهێزتر دەبین.

راگەیەنراوەکە، بە وتنەوەی دروشمی 'فشارەکان بە ئێمە ناوێرن' کۆتایی هات.

ف.ق