ئەنجامنامەی پێنجەمین کۆنگرەی رەژاک بڵاوکرایەوە
رەژاک ئەنجامنامەی پێنجەمین کۆنگرەی بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی ٢٨ی ئایار بە بەشداریی ٢٥٠ ئەندام و میوان لە کەرکوک بەڕێوەچوو.
رەژاک ئەنجامنامەی پێنجەمین کۆنگرەی بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی ٢٨ی ئایار بە بەشداریی ٢٥٠ ئەندام و میوان لە کەرکوک بەڕێوەچوو.
ئەنجوومەنی گشتیی كۆنگرەی رێکخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (رەژاک) ئەنجامنامەی پێنجەهەمین كۆنگرەی خۆیانی بڵاوکردەوە.
دەقی ئەنجامەی پێنجەمین کۆنگرەی رەژاک
سەركەوتنی كۆنگرە لەتەواوی ئەندامانی رێكخراوەكەمان و تەواوی ژنانی كوردوژنانی ئازادیخوازی جیهان پیرۆزدەكەین.
لەبەرواری ٢٨ی گوڵانی٢٠٢١ بەئامادەبوونی (٢٥٠) ئەندام و لەهۆڵی لاهای شاری كەركوك،بەدروشمی “بەپەروەردە و رێكخستن وپاراستنی ژنان، ئازادی تاك و سیستەمی دیموكراتیانەی گەل گەرەنتی دەكەین”بەمیوانداری ژمارەیەكی بەرچاو لە رێكخراوی ژنان و رێكخراوی مەدەنی و نوێنەری ژنانی ‘عەشتار’ لە مەخمور’ەوە و نوێنەری ‘تاژێ’ لە شەنگالەوە، بە خوولەکێک وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان. كۆنگرەكەمان دەستی پێكرد،ئەندامەكانمان لەهەریەك لەشارەكانی سلێمانی و كەركوك و هەولێرو شارەزوور و راپەرین وكۆیەو گەرمیان ئامادەی كۆنگرەكەبوون. لەكۆنگرەكەدا ووتاری كۆمیتەی ئامادەكارو ووتاری كردنەوەی كۆنگرەو پەیامی رێكخراوەكانپێشكەش كراوپەیامی ‘رێبەر ئاپۆ’ تایبەت بەژنان خوێندرایەوەپاشان راپۆرتی سێ ساڵی رێكخراو كەلەلایەن كۆمیتەی ئامادەكارەوە ئامادەكرابوو خوێندرایەوە. پاشان لەلایەن ئەندامانی كۆنگرەوە رەوشی سیاسی هەرێمەكەو ئێراق و باشووری كوردستان بەتایبەتی رەوشی ژنان بەتێروتەسەلی هەڵسەنگاندنی بۆكرا، تیشك خرایە سەر ئەو راستیانەی كە ژنان لەم چەندساڵەی دوایدا بەگشتی پێشەنگایەتیان كردووە لە ئاراستەكردنی نارەزاییەكان لەبەرامبەر سیستەمی دەسەڵاتداری پیاوسالاری لەسەرتاسەری جیهاندا بەتایبەتی لەكوردستاندا. لەباشووری كوردستان و ئێراقیشدا تەواوی نارەزاییەكان ژنان بەشێوەیەكی ئاكتیڤ بەشداربوون و خۆپیشاندانی جەماوەر دژی گەندەڵی و داگیركاری و بێ كاری و ژن كوشتن ئەنجامدراون و وێرای بەبیرهێناوەی تەواوی شەهیدانی سەرهەڵدانەكان و ئەو شەهیدانەی كەلەئەنجامی هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا شەهیدبوون. هەروەها جەخت لەسەر ئەو راستیانەكرایەوەكەناوەندن كێشە و قەیرانەكان پرسی ژنانەو بەهۆكاری باڵادەستی زهنیەتی رەگەزگەراوەو پەراوێزكردنی ژن لەهەمووكایەكانی تێكۆشاندا و لەكاروچالاكیەكاندا هێندەی شێوازی كۆن وكلاسیك پەیرەو دەكرێت شێوازی نوێ و بەرهەمهێنن بەبنەماناگیرێـت. هەرلەكۆنگرەكەدا تیشك خرایە سەرئەو راستیانەی كە رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا پێشەنگایەتی كردووە، لەخاوەندەركەوتنلەو ژنانەی رووبەرووی توندوتیژی دەبنەوەو زۆرترین چالاكی نارەزایی دژی توندوتیژی وداگیركاریەكان ئەنجامداوەو لەرێگەی سمینارو كۆروكۆبوونەوەو كۆنفرانسیشەوە زۆرترین چارەسەری پێشكەش كردووە. رۆڵی گرنگی گێراوەلەهۆشیاركردنەوەی گشتی كۆمەڵگاوژنان بەتایبەتی.بەڵام رۆژ بە رۆژ زیادبوونی كۆمەڵكوژییەكانی ژنان گوزارەن لەوراستیانەی كە ئێمەش سەرەرای هەوڵەكانمان نەمانتوانیوە ببینە ئاستەنگ لەبەردەم توندوتیژییەكان.هەربۆیە لەكۆنگرەدا وێرای گفتوگۆی قووڵ راگەیاندنی داتای توندوتیژییەكان و هەڵسەنگاندن لەسەر هۆكارو چارەسەریەكانیان گەیشتینە گەلێك بریاری گرنگ. لەوانە:
١- كردنەوەی خوولی پەرەوردەیی بۆ تەواوی ژنان بێ جیاوازی فكری و سیاسی، بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی كە داخوازی كاركردن و خزمەتكردنیان هەیە بۆ ژنان و تەواوی كۆمەڵگە.
٢- بەردەوام دەبین لەهەڵمەتی بەرێكخستنكردنی ژنان بەدروشمی “پێویستە یەك ژن بێ رێكخستن نەمێنێت”. لەسەر بنەمای ڕێكخستنی جەماوەریی و كۆمین و ئەنجومەنی ژنان بونیات دەنێین و كار دەكەینبۆئەوەی ژنان ببنە خاوەن رێكخستنی سەربەخۆی ژنانەلەهەموو جێگەیەكدا هەروەهاگرنگی دانە خەباتی ژن لە شارەكانی عێراق، واتا بەڕێكخستن كردنی ژنانی عەرەب و توركمان و ئاشووری و هەموو باوەڕییە جیاوازەكان كە ناوەندەكەی تەواوی شاروشارۆچكەكانی هەرێمی ناوینە وەك كەركوك و خانەقین و دوزخورماتوو موسڵ.
٣- لەگەڵ بەرێوەبردنی زۆرترین هەڵمەت و كەمپینی جۆراوجۆرلە دژی هەمووكۆمەڵكوژی و توندوتیژییەكانی سەر ژناندا،كاردەكەین دەكەین بۆ كردنەوەی شوێنێک بۆ پارستنی ژنان “شەلتەری ژنان”.
٤- بەرامبەر بە هەڵوێستی ئەو ژنانەی كە لە سیاسەتدا زۆر هەل پەرست و ڕووكەشین و لەناو كێبڕكێیەكی دەسەڵاتدان و لەڕاستی و ئێش و ئازارەكانی كۆمەڵگە دابڕاون، تێكۆشانی بەهێز لەسەر بنەمای هێڵی ئازادی ژن بەڕێوەدەبەین و مۆدێلی نوێی پێشەنگی ژن لە سیاسیەتدا پێش دەخەین، كە نموونەی ژنێكی خۆبەخش و فیداكار و خاكی بێت ئاشقی گەلی خۆی بێت.
٥- لەبەرئەوەی”رێبەرئاپۆ” زۆرترین خزمەتی بەتێكۆشانی ئازادی ژن كردووە وناوەندی جیهانبینییەكەی تێكۆشانی ئازادی ژنەو توندكردنی گۆشەگیریش بەندە بەو پێداگریانەی كەلەپێناوی بونیادنانی شۆڕشی ژن دا بەرێوەی دەبات.بۆیە ئێمە پێمان وایە تێكۆشان لەپێناوی ئازادی رێبەر ئاپۆ ئەركی هەمووژنانەو وەك رێكخراوەكەشمان بەئەركی خۆمان دەزانینتێبكۆشین لەپێناوی ئازادی بەرێزیان ئەنجامدانی چالاكی دیموكراتی وبەبڵاوكردنەوەی فكرو رامانی بەرێزیان و پراكتیزەكردنی تێزەفكریەكانی لەپێناوچارەسەری پرسەكانی ژناندا.
٦- لە ڕێگەی چالاكی جەماوەریی و هۆشیاری سیاسی فكرییەوە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تەواوی داگیركاریەكانی سەرخاكی هەرێمی كوردستان و ئێراق دەبینەوە بەتایبەتی داگیركاریەكان دەوڵەتی توركیالەروی سەربازی و سیاسی و ئابووری و كلتوریەوە بۆئەو مەبەستەشچەندین كەمپینی وهەڵمەتی جیاوازجیاواز رادەگەیەنین.
٧- لە چوارچێوەی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی كۆمەڵگە، پڕۆژەی گەڕانەوە بۆ گوندەكان بە پێشەنگایەتی ژنان پێشی دەخەین، هەڵمەتی قەدەغەكردنی كاڵای بیانی و گرنگی دان بەخواردن و كاڵای خۆمانە رادەگەیەنین.
٨- تێكۆشانێكی ڕادیكاڵ و ئایدۆلۆژی، سیاسی و بەرامبەر بە كۆمەڵكوژی ژنانی شەنگال بەڕێوەدەبەین. بۆ ئازادی ئەو ژنانەی كە ڕووبەڕووی هێرشی داعش هاتوون و ئەوانەی كە دیلی دەستی داعشن، بە دروشمی “نا بۆ كۆمەڵكوژی ژن” و “ئازادی ژنانی شەنگال، ئازادی مرۆڤایەتییە”هەتائازادكردنی تەواوی ژنانی شەنگال لە دەستی داعش بەردەوام دەبین لەئەنجامدانی چالاكیو هەتا ناساندنی ئەم كۆمەڵكوژییانە وەك جینۆساید لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بەردەوام دەبین و پشتیوانی لەسیستەمی خۆبەرێوەبردنی شەنگال دەكەین
٩- لەرووی راگەیاندنیەوە كاردەكەین زۆرترین راگەیاندن كار پێبگەیەنین بۆئەوەی راگەیاند بكەوێتە خزمەتی تەواوی كۆمەڵگاو رەگەزگەرایی لەراگەیاندندا كۆتای پێ بێت. بۆئەو مەبەستەش چەندین خولیپەروەردەی راگەیاندنی بەرێوەدەبەین.
١٠- لە دژی هەموو ئەو بەند و ماددە یاساییانە تێكۆشان دەكەین كە بە زهنییەتی ڕەگەزگەرایی نوسراونەتەوە یان ئەو هەوڵدانانەی كە دەخوازن بە تەواوی یاساكانی داعش جێبەجێ بكەن. بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ پێشخستنی پڕۆژە یاسای نۆژەن، چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەین. لە هەمان كاتدا ئەو یاسایانەی كە بە ئاڕاستەیەكی دیموكراتی و هاوسەنگی ڕەگەزیدا هەمواركراون كاردەكەین بۆ پراكتیزەكردنیان.
هەرلەكۆنگرەکەدا گۆرانكاری گرنگمان لەبەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی رێكخراودا ئەنجامدا بۆراپەراندنی تەواوی بریارەكان و لەپێناویگەیشتن بە چارەسەری ریشەیی بۆ كێشەكانی ژنان وهەموو كۆمەڵگاو هەروەها بوینادنانی سیستەمێكی رێكخستنی بەهێز بۆتەواوی ژنان و گەرەنتی ئازادی راستەقینە وبونیادنانەوەی كۆمەڵگا لەسەربنەمای دیموكراتی و خۆبەرێوەبردن و جێگیركردن ژیانی ئازاد. لەكۆنگرەدا لە كەش و هەوایەكی دیموكراتیانەدا و بە ئامادەبوونی پارێزەری رێکخراوەکەمان(١٩) ژن وەك ئەندامی گشتی ئەنجوومەنی رێکخراو هەڵبژێردران. كۆنگرە بەمۆراڵێكی بڵندو بەپەیماندانی بەهێز بۆ سەركەوتن و ئازادی بەشێوەیەكی سەركەوتوو گەیشتە ئەنجام.
ژ.ت