ئەنجومەنی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ڕەتکردەوە

ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی جۆلەمێرگی سەر بە دەم پارتی دەستبەسەرداگرتنی شاروانی جۆلەمێرگی ڕەتکردەوە و بە یەکدەنگی ڤیان تەکچەی وەک سەرۆک وەکیلی شارەوانی هەڵبژارد.

لەسەر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ لە ٣ی حوزەیراندا دەستبەسەر شارەوانی جۆلەمێرگدا گیرا، کە دەم پارتی توانیبووی بەدەنگی گەل بەدەستیبهێنێت. هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محمەد سدیق ئاکش لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و بە هۆکاری دۆسیەک کە ١٠ ساڵە بەردەوامی هەیە، سزای ١٩ ساڵ و ٦ مانگ سزای بەسەردا سەپێنرا و نێردرایە زیندان. گەمارۆدانی پۆلیسی تورک لەسەر شارەوانی بەردەوامە. ئەنجومەنی شارەوانی جۆلەمێرگ لە بینای دەم پارتی لە جۆلەمێرگ کۆبوونەوە. ئەنجومەن دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیان ڕەتکردەوە،  سەرۆک وەکیلی  شارەوانیان دیاریکرد.

ئەنجومەنی شارەوانی بە یەکدەنگی هاوسەرۆکی شارەوانی ڤیان تەکچەیان وەک سەرۆک وەکیلی شارەوانی هەڵبژارد.

ڤیان تەکچە کە وەک سەرۆک وەکیلی شارەوانی هەڵبژێردرا قسەیکرد و ئەوەی دەستنیشانکرد تا پێنج ساڵی تر لەگەڵ گەلەکەماندا دەبین و لە پێناو گەلەکەماندا خزمەت دەکەین. وەک ئەنجومەنی شارەوانی جۆلەمێرگ، دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ڕەتدەکەینەوە.