ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لەگەڵ هونەرمەند و شانۆگەران کۆبوە

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە چوارچێوەی 'کەمپەینی دادپەروەری بۆ ژنان' لەگەڵ هونەرمەند و شانۆگەران کۆبوە.

ئایشە ئاجار باشاران وتەبێنی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە چوارچێوەی 'کەمپەینی دادپەروەری بۆ ژنان' لەگەڵ هونەرمەند و شانۆگەران کۆبوە.

ئەلیف بولوت هاوسەرۆژی هەدەپەی ئەستەنبوڵ، زولەیخا گولوم پەرلەمانتاری هەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کرد.

باشاران لە کۆبونەوەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا لە زۆر دەڤەری تورکیا لەگەڵ ژنان دادەنیشن و ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردەمی کۆرۆنادا کێشەی ژنان زیادی کردووە. باشاران ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم قۆناغە زیاتر کاریگەری لەسەر هونەرمەند و شانۆگەران دروست کردووە.

دوای قسەکردنەکان، باشاران دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوامی بە کۆبونەوەکەدا.

ف.ق