ئەنجوومەنی خۆبەێوەبەری دیموكراتیكی شەنگاڵ "مەخەدەشە"، بەبەشداری نوێنەرانی دام و دەزگاكان لەمەزارگەی شەهید "دڵگەش و شەهید بەرخۆدان" كۆبوونەوە و رەوشی سیاسی عێراق، شەنگاڵ و جیهانیان تاوتوێ كرد.
لەو دانیشتنەدا نوێنەرانی یەبەشە و یەژەشە و ئاسایشی ئێزیدخان، پارتی دیموكراسی و ئازادی ئێزیدیان، نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی گەلی عەرەبیش لە ئەنجوومەنەکە بەشداربوون.
كۆبوونەوەكە بەخوێندنەوەی راگەیەندراوێك كۆتایی بەكارەكانی خۆی هێنا. لەراگەیەندراوەكەدا، هەڵوێستی كۆتایی پێكهاتە و بەشەكانی كۆمەڵگە لەسەر هێرشەكانی حكومەتی عێراقیش بەروونی، ئاشكرا كراون.
ئازاد حسێن هاوسەرۆكی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجوومەنی خۆبەرێوەبەری دیموكراتی شەنگاڵ راگەیەندراوەكەی "مەخەشەدە"ی خوێندەوە.
"مەخەشەدە"، بەئاماژەدان بەهێرشە داگیركەریەكانی دەوڵەتی تورك و هاوكاری خیانەتكارانەی بارزانی لەشەڕی دژ بەگەریلاكانی ئازادی كوردستاندا، رایگەیاندبوو؛ ئامانج لەم هێرشانە لەناوبردنی هێزی ئازادی گەلانە. هێزی پاراستنی هەبوونی كۆمەڵگە راگەیاندووە، دان بەخۆداگرتن و هزراندنی درێژمەودای خۆبەرێوەبەری دیموكراتیك و هێزەكانی پاراستنی شەنگاڵ رێ لەپێش شەڕخۆازیەكانی حكومەتی كازمی و ئەرتەشی عێراقی لە ١٨ی نیساندا گرتووە.
مەخەشەدە راشیگەیاندووە؛ ئەرتەشی عێراق لەشەڕی قورس و درێژمەودا لە دژی ئێزیدیەكان چیی لەتوانایدا هەبووە بەكاریهێناوە، بەڵام ئێمە بۆ ئەوەی كە خۆمان لەبەرامبەر بەداهاتووی گەلانی عێراق بەبەرپرسیار دەزانین، تا ئێستاكە رێگەمان بەم شەڕ نەداوە و خۆمانمان لێ بەدوور گرتووە.
مەخەشەدە پرسیاری لەئەرتەشی عێراق و حكومەتەكەی كازمی دەكات كە بەگوێرەی چەند پەرەنسیپێك هێرش دەكەنە سەر گەلی ئێزیدی و بۆ چی بەنوێنەرایەتی دەوڵەتی تورك و پەدەكە لەدژی گەلی ئێزیدی شەڕیان راگەیاندووە؟ ئاخۆ ئەرتەشی تورك و پەدەكەدا بۆ لەناوبردنی كۆمەڵگەی ئێزیدی هاتوونەتە گۆڕەپانەكەوە؟ بەرژەوەندیی حكومەتەكەی كازمی و ئەرتەشی عێراق لەناوبردنی كۆمەڵگەی ئێزیدی چییە؟ حكومەتی كازمی دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە. لەبەر ئەوەی كە رای گشتی ئێزیدیەكان چاوەڕوانی وەڵامێكی روون و ئاشكرای حكومەتی عراقن.
مەخەشەدە، راشیگەیاندووە؛ درۆستكردنی دیوار لەسەرسنورەكان و تەلبەندكردنیان لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە بەواتای گەمارودانی كۆمەڵگەی ئێزیدیە و لەچوارچێوەی بەردەوامیدانە بەكۆمەڵكۆژی و تەسلیمگرتنی ئێزیدیەكان پێكدێت.
ئەنجوومەنی خۆبەرێوەبەری دیموكراتیكی شەنگاڵ روو لەهێزە سیاسییە عێراقیەكان، گەل و باوەڕمەندان، رایەداران و بەرپرسان و دام و دەزگاكانی عێراق دەكات و دەڵێت؛ حكومەتی عێراق هاوشانی دەوڵەتی تورك و پەدەكە رووی دۆژمنكارانەی خۆیان لەبەرامبەر كۆمەڵگەی ئێزیدی نیشان دەدەن. ئەم بەرنامە و سیاسەتە دەوڵەتی عێراق بەرەو دابەشبوونەوە دەبات. ئەمە نەخشەی عۆسمانی نوێیە بۆ گرێدانی پارێزگای نەینەوا بەخاكی توركیاوە. ئەمەش بەشێك لەسیاسەتی میساقی میللی رژێمی توركە.
مەخەشەدە بە جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی حكومەتی عێراق بەرپرسیاری هەرشێوە رووداوێكە لەشەنگاڵ و دەڵێت: "پێویستە حكومەتی عێراق و ئەرتەش دەست لە نانەوەی ناكۆكی، هەڕەشە، گۆشار و هێرش لەسەر كۆمەڵگەی ئێزیدی بەردەن. ئەگەر وا نەكەن، ئەوە بەرای گشتی گەلەكەمان، بەگەلانی ئێراق و دنیا رایدەگەێنین، هیچ هێزێك ناتوانێت بەهەڕەشە و گۆشار و هێرش ئێرادەمان تەسلیم وەربگرێت. لەپێناو پاراستنی دین و باوەڕی و هزرماندا بەدەیان هەزار شەهیدمان داوە. بەپێشەنگایەتی عەگیدەكان و جۆامێران پشتی داعش و هاوكارانیانمان شكاند و لەخاكماندان. پەیوەستین بەمێژووی بەرخۆدانی خۆمانەوە، بەئامانجەكانمان و سیمبۆلەكانمان، مام زەكی، مام بەشیر، شەهید زەردەشت، شەهید سەعید، شەهید دژوار گرێدراوین. ئێمە جارێك سۆز و بەڵێنی پێكهێنانی شەنگاڵێكی خۆبەرێوەبەر و ئازادمان داوە و لەم سۆز و بەڵێنەشمان بۆ دواوە ناگەڕینەوە.
ئەنجوومەنی خۆبەرێوەبەری دیموكراتیكی شەنگاڵ پێشنیاری بۆ دەوڵەتی عێراق كردووە، ئێرادەی ئازادی كۆمەڵگەی شەنگاڵ بەفەرمی بناسێت، بەدەر لەوە ئەگەر حكومەتەكەی كازمی دەست لەپشتیوانی رژێمی داگیركەری تورك و پەدەكە و هێرش بۆ سەر ئێزیدیەكان بەردەوام بكات، كۆمەڵگەی ئێزیدیش تادوایین هەناسە لەبەرامبەریاندا خۆڕاگری و پاراستنی دەسكەوتەكانی خۆی دەکات، كە بەخوێنی شەهیدان بۆنیاد نراوە.
راگەیەندراوەكەی مەخەشەدە بەدرۆشمی "بژی بەرخۆدانا شەنگاڵ، بژی ئیزدیخانا ئازاد و بمرێ خیانەت" كۆتایی پێهات.
ژ.ت