ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی مەبیادەر؛ ١١ کەس زیندانیکران

لە وان لە لێپرسینەوە لە دژی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەت (مەبیا – دەر / MEBYA-DER)دا، ١١ کەس زیندانیکران.

لە وان لە دژی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەت (مەبیا – دەر / MEBYA-DER) لێکۆڵینەوە دەستیپێکردبوو و لە ١٩ی ئایاردا ١٨ کەس دەستگیرکرابوون و دواتر ٥ کەسیان لە ٢٨ی ئایاردا بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران.

بە هۆی ناڕەزایەتیی داواکاری گشتییەوە دیسانەوە هێزە ئەمنییەکان لە بەرەیاندا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی جەودەت بیلەکچی، خەلیل کاراکۆچ، کاموران چیفتچی، مەحمود دیندار و ساڤاش ئەنجو و دووبارە ئەو ٥ کەسەیان دەستگیر کردەوە. ئەو ٥ کەسە لەسەر داوای داواکاری گشتی رەوانەى دادگا کران و دادگاش بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردن و رەوانەى زیندان کران.

بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەى لە چوارچێوەیى ئەو لێکۆڵینەوەیەدا زیندانیکراون گەیشتە ١١ کەس.

ژ.ت