ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە جزیر: ٢ کەس دەستگیرکران

لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا لە جزیر ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی نەباهات ئیشچی و ئەندامی مەبیا-دەر حسێن ئینەدی دەستگیرکران.

هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورک لە گەڕەکەکانی کۆناک و نور لە شاری جزیر لە پارێزگای شرنەخ لە باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و لەو هەڵکوتانەیاندا ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی نەباهات ئیشچی و ئەندامی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە لانکەى شارستانیەتدا (مەبیا – دەر / MEBYA-DER) حسێن ئینەدی دەستگیرکران.

کەسە دەستگیرکراوەکان بردراون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوچەکە.

ژ.ت