ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ئاکەپە و مەهەپە: ٤٨ کەس بەندکران
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕكردنی سیاسیدا کە لەلایەن حکومەتی ئاکەپە و مەهەپەوە بەرلە هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدرێت، ٤٨ کەس لە دەستگیرکراوەکان، سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕكردنی سیاسیدا کە لەلایەن حکومەتی ئاکەپە و مەهەپەوە بەرلە هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدرێت، ٤٨ کەس لە دەستگیرکراوەکان، سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
داواکاری کۆماری ئامەد بەر لە هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی وتەی شایەدحالی ئاشکرا بە ناوی ئومید ئاکبییک، لە ٢٥ی نیساندا لە ٢١ شار لەدژی رۆژنامەنووس، هونەرمەدن، سیاسەتمەدار و نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد.
لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا ١٤٣ کەس دەستگیرکرابوون. لەو ژمارەیە ٤٨ کەسیان بە بیانوی ئەندامێتی رێکخستن بەندکران و ٨٩ کەسی دیکە ئازاد کران.
پارێزەرێک و ٦ کەسی دیکە تاوەکو ئێستاش بە دەستگیرکراوی هێڵراونەتەوە و بڕیار لەسەر چارەنووسیان نەدراوە.
ناوی ئەو کەسانەی ئازاد کراون و بەندکراون لەم لینکەدا هەیە....
ف.ق