ئۆپراسیۆنی شاخی جودی رێبازی شەری گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شاخی جودی، رێبازی شەڕی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە. زرێپۆش و هێزی تەکنەلۆژیای دوژمن بە بڕوا و دروشمی 'مرۆڤ گەورەترین تەکنەلۆژیایە' تێکشکێنرا.

 گەریلا تی ڤی دیمەنەکانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی لە شاخی جودی لە ڕۆژئاوای زاپ بڵاوکردەوە، کە لە ٩ی ئاب ئەنجام درا بوو. بەدڵنیاییەوە ئەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە نە یەکەم چالاکی و نە دوایەمین چالاکیە، کە تێیدا سوپای تورکی سوک و ریسوا کراببێت.

شکۆی گەلی کورد، گەریلا ماوەی ٣٩ ساڵە بەهەزاران چالاکی و ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی بە گیانی فیدایی لەم خاکەدا ئەنجام داوە. لەم کاتەدا کە گۆشەگیری توندی سەرڕێبەری گەلی کورد

عەبدوڵا ئۆجالان، تاوانەکانی جەنگ، هێرشی داگیرکاری، ئەشکەنجەدان، دەسگیرکردن، تاڵانکردنی سروشت وەک کۆنسێپتێکی هێرشی سیستماتیکی شەڕی تایبەت دەسەپێندرێت، هەر کوردستانییەک کە لەو دیمەنانەی روانیوە، کەمێکیش بێت، دڵخۆش بوون. هەر دایکێکی گەریلا، هەر خوشک و برایەکی شەهیدان، هەر باوکێک کە منداڵەکەی لە زینداندایە، هەر ژنێک کە دەستدرێژی کراوەتە سەر، هەر گوندنشینێک کە دار و دارستانەکانی بڕدراونەتەوە، دوای ئەوەی سەیری ئەم دیمەنانەی کردووەو وتویەتی 'گەریلا شکۆی ئێمەیە، لە ستەمکاران بدە'.

ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی لە شاخی جودی رێبازی شەری گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە

هەر بەشێکی دیمەنی گەریلا کە ئەو پەڕی دە خولەک دەخایەنێت، شایەنی ئەوەیە بکرێتە رۆمان. ئەو چالاکیانەی کە گەریلا بە رۆژان ئامادەکاریان بۆ دەکەن و بە گیانبازییەوە ئەنجامی دەدەن، بە دڵنیاییەوە رووداوێکی ئاسایی نیین.

 بە تایبەتی دیمەنی ئۆپراسیۆنی سەربازی شاخی جودی کە لە ٩ی ئابدا ڕوویدا، بە شێوەیەکی زیندوو تیشک دەخاتە سەر کاراکتەر و تایبەتمەندی شەڕ لە چیاکانی کوردستان. لە کاتێکدا کە سوپای تورک باوەڕی بە هێزی تەکنەلۆژیای خۆی هەبوو و هەستی بە پارێزراوبوون دەکرد، چالاکی ئەنجامدران.

لە ماوەی تەواوی چالاکییەکەدا نەیانتوانی سەریان بەرز بکەنەوە و فیشەکێک بتەقێنن. خۆی لە خۆیدا دروشمی گەریلا ئەوەیە، 'لە هەموو شوێنێکە، بەڵام لە هیچ شوێنێک نییە. هەندێک کات کە هەرگیز چاوەڕێکراو نییە گورزی کوشندە دەوەشێنێت'.

 لە ساتێکدا کە سەربازەکان سەرقاڵی گفتوگۆ بوون، هێزی گەریلا لێیان نزیک بووەوە. بەشی سەرەتای  دیمەنەکە پێش هەموو شتێک درۆی 'هێرشی هەراسانکاری' سوپای تورکی تێکشکاند. دەکرێ بڵێین دەنگی هەناسەدانی سەربازەکانیش لە دیمەنی گەریلا تۆمار کراوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە چالاکیەکە هێرشی هەراسانکردن نییە، بەڵکو هێرشێکی شارەزایانەیە.

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شاخی جودی، رێبازی شەڕی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکە. واتا زرێپۆش و هێزی تەکنەلۆژیای دوژمن بە بڕوا و دروشمی 'مرۆڤ گەورەترین تەکنەلۆژیایە' لەناو برا، بە داهێنەری و هێزی خۆیەوە لەو ساتەیدا کە دوژمن هەرگیز چاوەرێی نەدەکرد بە شێوازێکی سەرکەوتوانە لێیان درا بێ ئەوەی زیان بەر گەریلا بکەوێت، چالاکییەکە ئەنجامدرا. مرۆڤ دەتوانێت بەم جۆرە شێوازی لێدانی گەریلاکانی مۆدێرنیتە دیموکراتیک پێناسە بکات. بەڵام ئەگەر مرۆڤ بیەوێت وەردەکاری بەرفراوانی ئەوە ببینێت، ئەو کاتە پێویستە سەرنج بدەنە سەر ئەو گەریلایانەی کە بەشداریان لە چالاکییەکەدا کردووە.

تێکۆشانی گەریلاکانی یەژا ستارهیوایە بۆ هەموو ژنانی جیهان

یەکێک لەو شتانەی کە زۆرترین سەرنج رادەکێشێت لە دیمەنەکانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا، شێوازی لێدان، لەسەرخۆیی، ئازایەتی و هەماهەنگی گەریلا ژنەکان بوو. لە چالاکییەکەدا، ئەوانەی یەکەم نارنجۆکیان بۆ سەربازانی تورکیادا هەڵدا و چوونە سەریان، گەریلا ژنەکان بوون. لە لایەک شەڕیان دەکرد، لە لایەکی ترەوە هۆشدارییان دەدا، هەوڵیان دەدا هاورێکانیان بپارێزن و هەماهەنگیان بکەن.

بە دڵنیاییەوە ئەوە یەکەمجار نییە کە ژنان لە چیا شەڕدەکەن، لە یەکەم ڕۆژی دروستبوونی سوپای ژنانەوە بڕیاری ئەنجامدانی چالاکی خۆبەڕێوەبەر دراو جێبەجێ کرا و لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تا ئێستا سەدان چالاکی ئەنجام دراوە. بەشدارییان لە چالاکی هێرشبەریدا کرد، چەکیان هەڵگرتبوو، بە تایبەتی لە بەشی نیشانشکێنیدا شارەزا بوون، چالاکیی فیداییان ئەنجامدا، سەدان گەریلای ژن لە دوایین ساتدا بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی دوژمن، پیمی نارنجۆکەکانیان ڕاکێشا. ئەوەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی شاخی جودی بینرا، بە دڵنیاییەوە، بۆ ئەو نەریت و سەرچاوەیە دەگەڕێتەوە. بە تایبەتی ئەو ئەدا و پێرفۆرمانسە سەربازییەی مانگی ڕابردوو لەم گۆڕەپانە نیشان درا، بەرزترین ئاستی شەڕی گەریلایی ژنانە.

لە ٢٠ی تەمموزەوە، ئەو چالاکییانەی کە هێزەکانی یەژا ستار هەموو ڕۆژێک  لە بەرەکانی ژنان ئەنجامی دەدەن، بە دڵنیاییەوە هەنگاوێکی نوێی تاکتیکییە. سوپای تورک وەک چەتەکانی داعش وایە، کە گەورەترین ترسیان کوژرانیانە لە لایەن ژنێکەوە، بە دڵنیاییەوە ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەم راستیە دەبنەوە. چونکە شاخی جودی قەڵای بەرخۆدانی ژنانە، هەوارگەی جەنگاوەرانی فیدایی زیلانی گیانبازە.

لە دژی دروشمی 'سەرەتا لە ژنەکان بدەن '، لە باکوری کوردستانەوە تا ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان، گەریلاکانی یەژا ستار بەم شێوەیە وەڵام دەدەنەوە و دەڵێن "سەرەتا ئێمە لێتان دەدەین". واتە هێرش دەکەینە سەر سوپا داگیرکەر و کۆلۆنیالیستەکەتان.

بۆیە تێکۆشانی ڕادیکاڵ و پێشەنگایەتی مێژوویی گەریلاکانی یەژا ستار بووەتە هیوا بۆ سەرجەم ژنانی جیهان.

سوپای تورکی داگیرکەر کە لە دوای چالاکییەکە پرش و بڵاوبوو، بۆ ئەوەی سەربازەکانی رزگار بکات گۆڕەپانی چالاکیەکەی بۆردومان کرد. هەموو رۆژێک گۆڕەپانی شاخی جودی بە فڕۆکەی شەڕ و تەکنەلۆژیا بۆردومان دەکەن. بەڵام دوای ئەوەی مرۆڤ لەو دیمەنانە دەڕوانێت و شایەتی ئەو گیانبازیە دەبێت، دەڵێن 'ئێوە چەندە بۆردومانیش بکەن، بە فڕۆکەکانتان هێرش بکەن، چیتر ناتوانن ئەم رۆحە لەناوببەن'.

هـ . ب