یەپەسە لە مەرەش و ئامەد چالاکی ئەنجامدا
یەپەسە – ژن لە ئامەد و مەرەش چالاکی ئەنجامدا. یەپەسە – ژن رایگەیاند، یەکینەکانیان بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردووەتە سەر گازینۆی سەربازی لە فارقینی ئامەد.
یەپەسە – ژن لە ئامەد و مەرەش چالاکی ئەنجامدا. یەپەسە – ژن رایگەیاند، یەکینەکانیان بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردووەتە سەر گازینۆی سەربازی لە فارقینی ئامەد.
تیمی وڵامدانەوەی یەپەسە – ژنی شەهید نوجان مەلاتیا، لە ئامەد و مەرەش چالاکی ئەنجامدا.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"٢٤ی تەمووز دەوروبەری کاتژمێر ٢١:٠٠ ئەندامانی وڵامدانەوەی شەهید نوجان ماڵاتیامان لە سەر رێگەی گازی ئامەد و فارقین لەدژی گازینۆی سەربازی بە بۆمبی دەستی چالاکیان ئەنجامدا. دوای چالاکیەکە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و پۆلیس چوونە شوێنی چالاکیەکە، بەڵام نەزانرا چەند سەربازی دوژمن کوژراون و چەندی دیکەش بریندار بوون.
٢٨ی تەمووز لە ئونئیکیشوباتی مەراش کۆگای A101ی ئاکەپە و نۆکەران لەلایەن هێزەکانمانەوە سووتێنرا و لەناوبرا."
ف.ق