یەپەسە – ژن یادی زەریان دەنیز ئامەد تێکۆشەری بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری کردەوە

کۆردیناسیۆنی یەپەسە – ژن لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، یادی زەریان دەنیز ئامەد تێکۆشەری بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری کردەوە.

لە راگەیەنراوەکەی کۆردیناسیۆنی یەپەسە – ژندا، لە کەسایەتی فەرماندە زەریاندا، یادی شەهیدانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری یەپەسە و یەپەسە – ژن، شەهیدانی هەنگاوی کات کاتی ئازادیە، جەنگی خابوور و جەنگی هەڵۆکانی زاگرۆس و شەهیدانی مانگی ئایار بە رێزەوە کرایەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەدەکرێت، "لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ زەریان دەنیز ئامەددا، ئێمە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە بەرخۆدان فراوانتر بکەین، گورزی گەورە لە دوژمن بدەین و گەلێکی رێکخراو، ژنانی رێکخراو و گەنجانی رێکخراو بخوڵقێنین."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " رۆحی هاوڕێیەتی و تێکۆشان لە زاگرۆس کە زەریان چەندین ساڵ لەوێ مایەوە، ئێستا بە رۆحی تێکۆشانی مامڕەشۆ، حەفتانین، ئاڤاشین، زاپ، مەتینا و شارەکانی تورکیا و میترۆپۆلەکانی تورکیا یەکی گرتووە. داواکاری تێکۆشان، فیداکاری و ژیان بە شێوەیەکی ئازادی هاوڕێیەتی هاوشێوەی زەریان بوو و تاوەکو ئێستاش بەم شێوەیەیە.

بە ناوی کۆردیناسیۆنی یەپەسە – ژن، بەڵێنی خۆمان دوبارە دەکەینەوە کە تۆڵە لە سیستمی ئەشکەنجەی سەر رێبەرمان، تۆڵەی شەهیدانمان و ئەو زوڵمەی کە لە گەلەکەمان دەکرێت دەکەینەوە. بانگەوازیمان بۆ ژنان، گەنجان و هەموو گەلی کورد ئەوەیە کە لەدژی هێرشی قڕکەر، تەجاوزی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە، هاوشێوەی زەریان، زەلال و نووژین شەڕ بکەن و خاوەنداری لە تێکۆشان بکەن."

ف.ق