ئێران هەرێمی کۆساڵان بۆردومان دەکات

هێزەکانی ئێران کە دژی هەرێمی کۆساڵان دەستیان بە هێرش کردبوو بەردەوامن لە هێرشەکانیان.

فەرماندەیی یەرەکە رایگەیاندبوو کە هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ١٣ی حوزەیرانەوە لە بەرامبەر هەرێمی کۆساڵان دەستیان بە ئۆپراسیۆن کردووە و ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامە.

لە هەرێمی کۆساڵانی مەریوان گۆڕەپانەکانی دەور چۆر، دەرە تفێ، کانی سانان، سەردۆش، قاراوە و قولەبەرد دوێنێ لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە تۆپباران کرابوون.

ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە کە لە شەڕێ نێوان هێزەکانی یەرەکە و هێزەکانی ئێراندا بەسیجێک (سیخوڕێکی خۆجێیی دەوڵەت) کوژراوە. زانرا ئەو کەسەی کوژراوە ماوەیەکی زۆر وێڕای برایەکی سیخوڕیان بۆ ئێران دەکرد.

هـ . ب