کۆردیناسیۆنی یەکێتی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک (یەرەدە) پەیوەست بە هێرشی سەر ڕۆژنامەوانان (گوڵستان و هێرۆ) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک لە سیاسەتی ١٠٠ساڵەی خۆیدا دژ بە گەلی کورد شکستی هێناوە بۆیە شێت و هار بووە و رایگەیاند: "لە ئێستادا دەوڵەتی تورک بە پشتیوانی حکومەتی عێراق و تۆڕی خیانەتی بارزانییەکان، هێرشە قڕکارییەکانی زیاترکردووە، هەوڵدەدات هەموو کوردێکی ناو تێکۆشانی ئازاد و حەقیقەت تیرۆربکات. لەسەر ئەم بنەمایە بارزانییەکان خیانەتکردنیان لە گەلی کورد کردووە بە بنەمای مانەوەی خۆیان. بە جاسوسیکردنی بارزانیەکانەوە هاوڕێیانی چاپەمەنی ئازادمان هاوڕێ گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بە شێوەیەکی نامەردانە تیرۆرکران. لەسەر ئەم بنەمایە بە عەشق و ڕێزدارییەوە یادی هەردوو هاوڕیمان دەکەینەوە و سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی هەردوو شەهید و گەلی کوردمان دەخوازین، هیوای چارەسەری خێرا بۆهاوڕێ ڕێبین بەکر دەخوازین.
'هێرشەکان سورترمان دەکەن لەسەر تێکۆشان'
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ترسی دەوڵەتی تورک و بارزانییەکان دەکات بەرامبەر بە حەقیقەت و هاتووە: "بۆیە پێیان دەڵێین زیاتر لە حەقیقەت بترسن! چونکە هێرشە نامەردانەکانتان هەرگیز خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد ناترسێنێت، بە پێچەوانەوە خواست و تێکۆشانمان بەهێزتردەکات، بۆیە پێتان دەڵێین ناتوانن خۆتان لە شکستەکەتان ڕزگار بکەن. بێگومان هاوڕێ گوڵستان و هێرۆ کە دەنگی حەقیقەت بوون، گەلی کورد و ژنانیان ڕۆشنگەر و پەرەوردەکرد، ڕووناکیەکی نەکوژاوەن. لە کەسێتی هاوڕێیانماندا تێکۆشانیان بەرفراوانتر دەکەین و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر گەلی کورد ئاشکرا دەکەین.
لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە هاوڕێ گوڵستان و هێرۆدا بە خۆشەویستی و پێزانینەوە یاددەکەینەوە، ئامانجەکانیان لە پراکتیدا بەجێدەگەینین و لە هەموو ساتێکی ژیانماندا دەیگەیەنینە سەرکەوتن."