ئەرداڵ ئامەد گەریلای هەپەگە: روو لە چیاکان بکەن
ئەرداڵ ئامەد گەریلای هەپەگە رایگەیاند، لە شەڕ لە دژی دوژمندا ئازادیی بە دەست دێت.
ئەرداڵ ئامەد گەریلای هەپەگە رایگەیاند، لە شەڕ لە دژی دوژمندا ئازادیی بە دەست دێت.
ئەرداڵ ئامەد گەریلای هەپەگە بانگەوازی بۆ گەنجانی کورد هەیە و وتی، "روو لە چیاکان بکەن".
ئەرداڵ ئامەد گەریلای هەپەگە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەى کرد و وتی، "لەم چیایانەدا هەموو رۆژێک شەڕ دەکرێت و سەرکەوتن بە دەست دەهێنرێت. لە چیاکان و زیندانەکان و شارەکان هێرش دەکرێتە سەر گەلەکەمان. رێبەرایەتیمان لە دژی دوژمن پێشەنگایەتی بۆ بەرخودانێکی گەورە دەکات، ئەوەش بۆ ئێمە بەڵێن و پەیمانی تۆڵەکردنەوەیە.
ئەوە بەڵێن و پەیمانی ئێمە بۆ تۆڵەکردنەوە، بۆ شکاندنی ئەو دەستەى خۆی درێژی سەر گەلەکەمان و خاکەکەمان دەکات. شکۆ و کەرامەتی ئێمە وڵات و گەلی ئێمەیە. دەبێت گەلەکەمان روو لە چیاکان بکەن، چونکە گەورەترین گۆڕەپانی خۆپاراستن چیاکانە.
دەبێت گەنجانی کورد لە هەر شوێنێکدا بن، توڕەی و رقیان بەرامبەر بە دوژمن کەم نەبێتەوە. تۆڵە لە بیر نەکەن. رووی لە چیاکان بکەن و بەشداری ریزەکانی گەریلا بببن. شانبەشانی یەکتر لە دژی دوژمن شەڕ دەکەین و ئازادی بە دەست دەهێنین. ئێمە بڕوامان بەوە هەیە و سەردەکەوین".
ژ.ت