فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕۆژانی ٢٦ی نیسان و ۲ی ئایاردا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و فاشیست بە ئامانجی پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار لە تورکیا و کوردستان هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان و هێزەکانی ئێمەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر کردووە."
ڕاگەیەندراوەکەی یەرەکەدا ئەوەش هاتووە، "لەم دواییانەدا لە ٢٦ی نیسان و ۲ی ئایاردا، فڕۆکە چاودێرییەکانی دەوڵەتی تورک، لە ناوچەی ئاسۆس ، لە دەوروبەری گوندی گەڵاڵە باخ و ڕەزی گوندنشینانیان چەندینجار بۆردومان کرد. لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە، بەڵام باخ و کێڵگە و پورەی هەنگی گوندنشینان زیانیان بەرکەوتووە."
ژ.ت