یەرەکە ناسنامەی دوو شەهیدی بڵاوکردەوە
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی دوو شەهیدی بڵاوکردەوە.
یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی دوو شەهیدی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
هەڤاڵانمان کەمال هەورامی و تێکۆشەر چەلچەمە لە١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣دا کاتێک کە لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، هەندێک جاشی خیانەتکار کە دوژمنی وڵاتی خۆیانن،هاوکاری دوژمای داگیرکەریان کردووە و لە بەراامبەر هەڤاڵانمان پیلانیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی ئەو پلانەدا هەڤاڵانمان کەمال هەورامی و تێکۆشەر چلچەمە کە لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، رووبەرووی هێرش بوونەتەوە و لە ئاکامدا شەهید بوون. بەهۆی بارودۆخی زستان دەرفەتی وەرگرتنی زانیاری کەمە، درەنگ زانیاریەکانمان پێگەییشت و راگەیاندنی ناسنامەی ئەو شەهیدە شکۆدارانە درەنگ کەوت. بۆیەش ئێمە سەرەتا داوای لێبۆردن لە خانەوادەکەیان و گەلەکەمان دەکەین. ئێمە وەک یەرەکە بە شەهیدبوونی هەڤاڵانمان زۆر غەمگین بووین. تووڕەیی و نەفرەتمان لەدژی ئەو خیانەتکارانە زیاتر دەکەین کە هاوکاری دوژمن دەکەن. بەڵێنەکانمان بۆ شەهید دووبارە دەکەینەوە. حساب لەو خائینانە دەپرسین کە دەستیان بە خوێنی هەڤالانمان سوورە و تۆڵەیان دەکەینەوە.
ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیەیە:
ناو و پاشناو: بابەک رەحمەتی
ناسناو: کەمال هەورامی
شوێن و مێژووی بەشداریکردن: هەورامان ٢٧-٤-٢٠١٦
شوێن و کاتی شەهیدبوون: موکریان ١١-١-٢٠٢٣
*****
ناو و پاشناو: سینا مورادی
ناسناو: تێکۆشەر چەلچەمە
شوێن و مێژووی بەشداریکردن: چەلچەمە ٢٩-٩-٢٠١٧
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: موکریان ١١-١-٢٠٢٣
لەبارەی هەڤاڵانمان...
هەڤاڵ کەمال هەورامی لەنێو کەلتور و مێژووی دەوڵەمەند، دێرینی هەوراماندا چاوەکانی بە جیهان هەڵهێناوە و لەسەر ئەم بناغەیە گەورە بوو و پێشکەوت. کەلتوری هەورامی کە لە ئاستێکی باڵادا جەوهەری خۆی لە مرۆڤایەتی وەرگرتووە و بە شێوەیەکی بەرچاو کەسایەتی هەڤال کەمالی دروست کردووە و بۆ ئەوەی ببێتە کەسایەتیەکی پێشەنگی کۆمەڵگا، ئامادەی کردووە. هەڤاڵ کەمال لەسەر ئەم راستیە گەورە بوو و هەموو کاتێک خۆی لە بەرامبەر خۆی بەرپرسیار دەبینی. بە تایبەتی کاتێک بەهۆی کارکردن رووی لە غەریبی کرد. کاری کرد و زیاتر تێگەیشت و لە راستی کۆمەڵگا و راستی دوژمن باشتر تێگەیشت و بە ئاشکرایی بینی کە تاوەژو تێکۆشانێک، شەڕێک بەڕێوە نەبرێت، نە داگیرکەری لە کوردستان و نە نادادپەروەری لە جیهان لەناو ناچن. ئەو کاتە بڕیارە زێڕینەکە دەدات و بەشداری لە ریزەکانی ئاپۆییدا دەکات. هەڤاڵ کەمال لە سەرەتای بەشداریکردن و تاوەکو شەهید دەبێت، بە زانست، بە بوێری شۆڕشی کرد و هەموو کاتێک هەوڵیدا کە لە ئاستی میلیتانی ئاپۆییدا بەرەو پێشەوە ببێت و ببێتە یەکێک لە نوێنەرانی فەلسەفەی ئاپۆیی. لە هەموو کاتێکد و هەموو شوێنێکدا بە فیداکاری خەباتی کرد و بە رۆحیی خۆبەختکردن تێکۆشانی کرد و هەموو کاتێک لە چالاکی و پراکتیکی سەختدا خێی خۆی گرت. بۆیەش لە تێکۆشانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا پێگەییشت، خۆی گەورە کرد و بووە یەکێک لە فەرماندەکانی ئەم شەڕە و بووە قاڕەمانێک کە رێگەی هەڤاڵان و کۆمەڵاکەی رۆناک دەکاتەوە.
هەڤاڵ تێکۆشەر چلچەمە لەنێو خانەوادەیەک کە وڵاتپارێزیەکەی بەهێزە و کلیلی کەلتوری کوردی هەموو کاتێک بە زیندوویی دەهێڵێتەوەدا لەدایک بووە و لەسەر ئەم کەلتوری دەوڵەمەندە گەورە بوو و پێشکەوت. هەر لە منداڵیەوە لە راستی کوردستان تێگەیشت کە لە چوار لاوە داگیرکراوە و هەموو کاتێک رووبەرووی قڕکردن دەبێتەوە.، بۆیەش باش زانی کە تاکە تێکۆشانی راستەقینە، تێکۆشانی ئازادی تەڤگەری ئازادی کورد و هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیە کە سات بە سات تێکۆشان گەورەتر دەبێت. دەستکەوت بەدەست دەهێنێت و شەڕی خۆی لە بەرامبەر ئەم دەسەڵات و سیستمە گەورەتر دەکات. هەڤاڵ تێکۆشەر لەنێو خەباتدا بە شێوەیەکی ئاکتیف جێی خۆی گرت و پێشەنگایەتی کرد. بە شۆڕشگێری خۆی بووە یەکێک لە میلیتانەکانی هێڵی ئاپۆیی. بە هاوڕێیەتی قوڵ و واتادار، جێی خۆی لە دڵی هەموو هەڤاڵاندا کردەوە. بە کەسایەتی هەمەلایەنەی خۆی، نوێنەرایەتی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتی کرد و بۆ هەڤاڵانی بووە نمونە."
ف.ق