یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد

یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد.

راگەیەنراوی یەرەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ٧ی مانگی  رێبەندان  هەڤاڵمان حەمزە رۆژهەڵات کاتێ لە سەر ئەرکی خۆی شۆڕشگێڕی بوو لە ئەنجامی رووداوێکدا چووە ریزی کاروانی شەهیدانەوە. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵی شەهید و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین، هەڤاڵ حەمزە لە هەرێمی وڵاتپارێزی کۆتۆل لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز چاوی بە رووی دونیا هەڵدێنێ هەر لە منداڵییەوە لە نێو خانەوادەکەی بە وڵاتپارێزی و ئەلفوبای شۆڕش گەورە دەبێت، هەڤاڵ حەمزە رۆژهەڵات وەکو جەوانێکی رۆژهەڵات بە رۆحی وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری بەشداری ناو ریزی گەریلا بوو، لە ژیانی شۆڕشگێڕی خۆیدا لە نێو رێهەڤاڵانیدا وەکو کەسایەتیەکی فیداکار و بوێر دەناسرا بە رۆح و جۆش و خرۆشی گەنجییەوە هەر ئەرکێکی شۆڕشگێڕی دەکەوتە ئەستۆی  بەسەرکەوتویی پێکی دەهێنا وەکو نمونەیەکی فیداکاری و هەڤاڵێتی بوو لە نێو هەڤاڵانی. شەهیدبوونی ناوەختی هەڤاڵ حەمزە، زامێکی لە دڵی هەڤاڵانی ساز کرد، ئێمە وەکو رێهەڤاڵی تێکۆشانی ئەو سۆز و بەڵێنی خۆمان بە هەموو شەهیدان دوپات دەکەینە کە هەتا دوایین هەناسەمان درێژەپێدەری رێگای شەهیدان دەبین و هەتا دوایین دڵۆپی خوێنمان بۆ ئازادی وڵاتمان و تۆڵەی شەهیدانمان تێکۆشان بکەین."

ف.ق

 

https://pjak.eu/ku/wp-content/uploads/2021/02/WhatsApp-Video-2021-02-05-at-09.34.15.mp4?_=1