بە دیمەن

یەرەکە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

یەرەکە ئاشکرای کرد کە هارون پارتیزان لە ٣ی تەمموزدا لە هەرێمی ئاسۆس لە کاتی ئەرکدا شەهید بووە و ڕایگەیاند: "ئێمە هەمیشە ڕێبازی شەهیدانمان بەرنادەین و تێکۆشانیان مەزنتر دەکەین.

شەهید هارون پارتیزان

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەرەکە ناسنامەی شەهیدێکی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد:

"رۆژی ٣ی تەمموز، لە هەرێمی ئاسۆس، هەڤاڵێکمان بە ناوی هارون پارتیزان لە ئەنجامی ڕووداوێکدا لە کاتی ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆیدا شەهید بوو. بەو بۆنەوە سەرەتا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ‌هێژای هەڤاڵمان هارون دەکەین.

وەک گەلەکەمان و ڕای گشتی دەزانن لە سەرەتای بزووتنەوەی ئازادییەوە و تا ئێستا زۆر گەنج و ژنی بەنرخ و هێژا بۆ پاراستنی گەلی کورد تا دوا دڵۆپی خوێنیان شەڕ و تێکۆشانیان کردووە. پێویستە گەلەکەمان زۆر باش بزانن کە ئەم تێکۆشانە لە سایەی ڕەنج و فیداکاریی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی بەردەوامە. له سەر ئەم بنەمایە هەڤاڵمان هارون پارتیزان، یەکێک له ڕۆڵەکانی گەلەکەمانە کە به فیداکاری و بوێری خۆیەوە، تا کۆتایی تێکۆشانی بەڕێوە برد و گەیشته ئاستی شەهیدبوون.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی شەهیدە بەم شێوەیەیە:

ناو و پاشناو: هۆزان ئۆزدەمیر

ناوی رێکخستن: هارون پارتیزان

شوێن و بەرواری بەشدار بوون: مەخموور ٢٠١٩

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ئاسۆس / ٣ی تەمموزی ٢٠٢٤

هۆزان ئۆزدەمیر منداڵێک بوو کە دەبوو ببێتە شۆڕشگێڕ و ڕێپێوانی ئازادی بە سەرکەوتوویی دەستپێبکات. لە ساڵی ١٩٩٥ لە باکوری وڵاتەکەی چاوی بە جیهاندا کردەوە. بەهۆی وڵاتپارێزی بنەماڵەکەیەوە هەر لە منداڵییەوە بزووتنەوەی ئازادی دەناسێت. بەهۆی هەڤاڵانەوە ئاشنایی لەگەڵ بزووتنەوەی ئاپویی زیاتر دەبێت. بەو هەستەوە گەورە دەبێت. لە کاتی شەڕی شارەکانی باکوری کوردستان لە ساڵانی ٢٠١٥و ٢٠١٦ ئەویش وەک زۆرێک لە گەنجانی دیکەی بوێر بەشداری تێکۆشان دەبێت و دژی دڕندەیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەبێتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٩ دەچێتە ڕیزی گەریلاکانی ئازادیی و بەم شێوەیە ڕێپێوانی ئازادی دەست پێدەکات. دوای تێپەڕاندنی پەروەردە بە شێوەیەکی فیداکارانەوە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بەشدار دەبێت، لە ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی بەردەوام بە جۆش و خرۆشێکی بەرزەوە کارەکانی ئەنجام دەدا. هارون خوی لە ئایدیۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ قووڵ کردبووەو بەو پێیەش خۆی ڕادەهێنا.

هەڤاڵمان هارون بە ئازایەتی و بوێری خۆی لە ئاستە جیاوازەکاندا فەرماندەی کرد و بوو بە نموونەی فەرماندە دیارەکان لە سەردەمی گەریلادا. لەم ساڵانەی دواییدا، بە تاکتیکی نوێ فەرماندەی شەری تونێلەکان و تیمە گەڕۆکەکانی دەکرد، بەمشێوەیە بوو بە فەرماندەیەکی نموونە. هەڤاڵمان لەکاتی بەشداریکردن لەو ئامادەکاریانەدا لەکاتی ئەرکدا تووشی ڕووداوێکی نائاسایی بوو و گەیشتە پلەی شەهیدبوون ئێمە وەک هەڤاڵانی هارون بەڵێن دەدەین کە خەونەکانی بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیمۆکراتیک بەدی بهێنین و تا کۆتایی ڕێبازی هەڤاڵمان بەرنادەین.

لە کۆتاییدا وەک یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ‌هێژای شەهیدمان و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و جارێکیتر ڕایدەگەیەنین کە تا کۆتایی خاوەنداری لە میراتی هەڤاڵانمان دەکەین، بەڵێن دەدەین هەمیشە رێبازی ئەوان تا کۆتایی بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان لە ئاستێکی بەرزدا بەردەام دەکەین."