'ئەرکی سەرەکی ئێمە بڵاوکردنی هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیە'

ئاڤینار میرکان گەریلای هەپەژە، رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی لە هەموو قاڕەمانانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان پیرۆز کرد و رایگەیاند، هزری رێبەر ئاپۆ، نوێنەرایەتی مافی راستەقینەی مرۆڤایەتی دەکات.

ئاڤینار میرکان گەریلا یەپەژە رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد و گۆشەگیری ئیمڕالی شەرمەزار کرد.

گەریلا ئاڤینار میرکان وتی، "رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ سەرەتا لە هەموو ژنانی جیهان و گەلی ئازادیخواز پیرۆز دەکەن. رۆژی لەدایکبوونی رێبەر ئاپۆ رۆژێکی ئاسایی نییە، لەبەرئەوەی ٤ی نیسان بۆ گەلی ئازادیخواز رۆژی هیوایە، بە تایبەت بۆ ژنان هیوایەکی گەورەیە. لەبەرئەوەی کاتێک کە ئێمە سەیری مێژوو دەکەین، ژنان هەموو کاتێک سەرکوتکراون، بەڵام بە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ ژنان جارێکیتر کەلتوری خوداوەندی خۆیان زیندوو دەکەنەوە و لە سەر خاکی میزۆپۆتامیا بانگەوازی بۆ ئازادی دەکەن."

ئاڤینار میرکان باسی ئەوەشی کرد کە، ئەرکی سەرەکیان ئەوەیە کە ژنانی جیهان بە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ ئاشنا بکەن و وتی، "پێویستە ئێمە بە جیهانی بناسێنین کە ئەگەر ئازادیەکی راستەقینە هەبێت، لە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆدایە، لەبەرئەوەش پێویستە ئێمە رێبەر ئاپۆ بە هەموو جیهان بناسێنین. هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ هزرێکی بەو شێوەیەیە کە هەر مرۆڤێک کاتێک لێی ورد دەبێتەوە ، هێز، مەعنەوەیەک و هیوای ژیانی لێوەردەگرێت.

لەناو جیهاندا کاتێک ئێمە ورد دەبینەوە، بە تەنها هزرێک کە ئازادی مرۆڤ وەک بناغە وەردەگرێت، هزری رێبەر ئاپۆیە. دەوڵەتی تورک کە گۆشەگیریەکی زۆر لە سەر رێبەر ئاپۆ داناوە، لەبەرئەوەی دەزانێت گەلی کورد بە هەبوونی رێبەر ئاپۆ فێری بەرخۆدان و تێکۆشان بوو، دەیەوێت هزری رێبەر ئاپۆ لەنێوان چار دیواردا قەتیس بکات و رێگە نەدات بڵاوببێتەوە. بەڵام ئێمە وەک میلیتانەکانی رێبەر ئاپۆ ئەرکی سەرەکیمانە هزر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بڵاوبکەینەوە.

لەم بارەیەوە پێویستە ژنان و گەنجان بە تایبەتی خاوەنداری لە هزر و فەلسەفەی ریبەر ئاپۆ بکەن. راستە رێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمڕالیدایە، بەڵام هزری ئەوەندە ئازادە کە هەر مرۆڤێک دەتوانێت سوودی لێوەربگریت، هزری رێبەر ئاپۆ پێناسەی راستەقینەی مافی مرۆڤایەتیە."

ف.ق