ئەرشەد ساڵحی سەر بە میتی تورک ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک بە گردبوونەی تیرۆر بە ناو دەکات
ئەرشەد ساڵحی کە بەرپرسە لە بەرەی تورکمانی سەر بە میتی تورک، ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوکی بە (گردبوونەی تیرۆر) بە ناو کرد.
ئەرشەد ساڵحی کە بەرپرسە لە بەرەی تورکمانی سەر بە میتی تورک، ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوکی بە (گردبوونەی تیرۆر) بە ناو کرد.
دەوڵەتی تورک نەک هەر لە باکوری کوردستان دژایەتی گەلی کورد دەکات، بەڵکو لە هەموو پارچەکانی کوردستان و جیهان چاوی بڕیوەتە دەستکەوتەکانی کورد و دەیەوێت سووکایەتی بە بۆنە پیرۆزە نەتەوەییەکانی کوردیش بکات.
دوای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئاهنگی نەورۆز لە باکوری کوردستان و تورکیا هەوڵی ئاژاوەگێڕیدا و ٣٠٠ کوردی لە یەکەم ڕۆژی نەورۆز دەستگیر کرد بە بیانوی ئەوەی جلی کوردیان لەبەر کردوە، هەوڵەکانی لە پارچەکانی دیکەی کورستانیش چر کردۆتەوە و دەیەوێت لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بۆنە نەتەوەییەکانی کورد قەدەغە بکات.
دوێنی هاوڵاتیانی شاری کەرکوک، لە ناحیەی تەق تەق و ناوشوان ئاهەنگێکی جەماوەریان لە سەیرانگەی شیوە سور بە بۆنەی نەورۆز سەرساڵی کوردیەوە ساز کرد.
ئەو ئاهەنگە ڕێکخستنی میتی تورکی لە عێراق هەرەسان کردوە و لە ڕێگەی ئەرشەد ساڵحی بەرپرس لە بەرەی تورکمانی و سەر بە میتی تورک، بە شێوازێکی دڵ پڕ لە قین و ئاژاوە گێری هێرش دەکاتە سەر پیرۆزیەکانی گەلی کورد و ئەو ئاهەنگەی گەلی بە (گردبوونەی تیرۆر) بە ناو کردووە.
هاوکات ئەو بەرپرسەی تۆری میت لە عێراق داوا لە حکومەتی فیدارڵی دەکات ڕێگری بکەن لە هاوڵاتیان کە ئاهەنگی نەورۆز پێرز بکەن و ئەو ئاهەنگەی کراوە شەرمەزاری بکەن.
هاوکات بەرپرسی تۆری میت پیرۆزبایی نەورۆزی بە پێشێلکاری دەزانیت لە سەر سەروەری عێراق. ئەوە لە کاتێکدایە بەپێ ئەو بەڵگانەی شوان داودی پەرلەمانتاری پێشوی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی(ANF) دابوو: ئەرشەد ساڵحی بە شێوازێکی نایاسایی هێزێکی پێنج هەزار کەسی چەکداری سەر بە میتی تورکی لە کەرکوک دروستکردوە، کار بۆ میتی تورک دەکەن.
ف.ق