بەسێ ئەرزینجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە لەبارەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
ئەرزینجان رایگەیاند، ١٥ی شوبات بۆ کوردان ڕۆژێکی ڕەشە و عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەدژی زاڵمترین و فاشیستترین دەوڵەتی جیهان بەرخۆدان دەکات و پێشەنگایەتی بۆ ژیانی نوێ دەکات. ئەرزینجان ئاماژەی بە هێرشە قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە کرد و بانگەوازی ئاڕاستەی گەلی کورد کرد کە خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا بکەن.
ئەرزینجان باسی بەرخۆدانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە ٢٢ ساڵە لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەردەوامە و وتی، "ڕێبەر ئاپۆ ٢٢ ساڵە لەناو زیندانێکی تاکەکەسیدا بە رەنجێکی زۆرەوە، وەک ئەوەی بە دەرزی بیرێک هەڵبکەنی، تێدەکۆشێت. لەناو بێدەرفەتیدا دەرفەتی خوڵقاند و بۆ گەل و ژنان بە هێڵێلی بوێ و لەناو دۆخێکی نائاساییدا پێشەنگایەتی کرد. بۆیەش بەرێزەوە سڵاوی خۆم پێشکەش بە ڕێبەرەکەم عەبدوڵلا ئۆجالان دەکەم کە ٢٢ ساڵە لە زیندانی ئیمڕالی بە بەرخۆدانێکی گەورە و هەڵوێستی ئازادی تێدەکۆشێت.
ئەرزینجان ئەوەی خستەڕوو: "ڕێبەرتیمان لە ناو گۆشەگیری و ئەشکەنجەیەکی دڕندانەیە کە لە دەرەوەی یاسا، ئەخلاو و ویژداندایە. گۆشەگیری سزایەکی گەورەیە کە بەسەر مرۆڤدا دەسەپێنرێت. سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی، بە تەنها سیستمێک نییە کە لەلایەن تورکیاوە دانرابێت. گۆشەگیری بە پێشەنگایەتی ئەمریکا بەڕێوەدەبرێت، سیستمێکی کارانتینەکردنە. بۆیەش تاکە بەرپرس کە ڕێبەرتی ئێمەی لەناو دۆخی نامرۆڤی هێشتوەتەوە بە تەنها دەوڵەتی تورک نییە، لەهەمانکاتدا ئەمریکا، ڕووسیا و وەڵاتانی ئەروپاش پشتگیری لە سیاسەتی قڕکەری دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر تەڤگەرەکەمان، گەل و ژنان دەکەن و بەرپرسن. ئەمریکا راستەوخۆ بەرپرسیاری گرتنی ڕێبەرمانە.
ئەرزینجان لە بەردەوامی قسەکانیدا، بەم شێوەیە شیکردنەوەی بۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کرد:
"ڕێبەر ئاپۆ، ناکۆکی رەگەزی کە مێژووییترین کێشەی مرۆڤایەتیە، بە ڕێبازی چارەسەرکردنی کێشەی ئازادی ژن، رزگاری مرۆڤایەتی دەکاتە ئامانج. بۆیەش یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەدژی ڕێبەری گەلان، پیلانگێڕیەکی بەم ئەندازەیە فراوان و بە هاوکاری زۆر دەوڵەت ئەنجام دەدرێت.
ڕیبەرتیمان بە تەنها لەدژی سیستمی دەوڵەتی تورک نادات، بەڵکو لە هەمانکاتدا لەدژی هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست کە ٥ هەزار ساڵە سەروەرە، بەرخۆدان دەکات. ئێمە رووبەرووی ئەم ڕاستیەین.
ئۆپەڕاسیۆنی گارە بەردەوامی پیلانگێڕیەکەیە. دەیانەوێت گەریلا تەسفیە بکەن، گەل و ژنان قڕ بکەن و ئەشکەنجەش زیاد دەکەن. لەم دۆخەدا پەدەکە بە هەموو شێوەیەک هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات. بەرپرسیاری جێگیرکردنی بەم ئەندازەیە سەرباز، هێز و هەواڵگری دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان، لەسەر شانی پەدەکەیە. گەلی کورد ئەم دۆخە هیچ کاتێک لەبیرناکات. پێویستە گەلەکەمان خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا بکات.
ڕێبەر ئاپۆ ٢٢ ساڵە لەناو زینداێکی تاکەکەسیدا بە ڕەنجێکی گەورەوە، وەک ئەوەی بە دەرزی بیرێک هەڵبکوڵی و بە هەڵوێستەوە تێکۆشان دەکات. لەناو بێدەرفەتیدا دەرفەتی خوڵقاند و بۆ گەل و ژنان بە هێڵێلی بوێ و لەناو دۆخێکی نائاساییدا پێشەنگایەتی کرد. بۆیەش بەرێزەوە سڵاوی خۆم پێشکەش بە ڕێبەرەکەم عەبدوڵلا ئۆجالان دەکەم کە ٢٢ ساڵە لە زیندانی ئیمڕالی بە بەرخۆدانێکی گەورە و هەڵوێستی ئازادی تێدەکۆشێت.
ژنانی شەنگال پێویستە نەک تەنها ئاسایش بپارێزن، پێویستە بەڕێوەبەری خۆسەری بە بناغە وەربگرن و بۆ قبوڵکردنی کار بکەن. بۆیەش پیویستە ژنانی ئێزدی پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگا بکەن.
سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی هێڵی ئازادی ژن بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ. ژنان بۆ پوچوڵکردنەوەی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات، بە بڕیارەوە ڕۆڵی خۆیان دەبینن. ١٥ی شوبات و ساڵی ٢٠٢١ لە بەرانبەرمان زۆر هەستیارە. ڕێبەرتیمان بۆ ئازادی ژنان، گەلەکەمان و گەلانی جیهان و ئایینەکان رۆڵێکی گەورەی پیشەنگایەتی بینیوە. رامان و هزری مرۆڤایەتی لە تاریکیدا ڕۆناک کردەوە. چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ مرۆڤایەتی رزگار دەکات.
ئێمە هەموو کاتێک شۆرشگێری خۆمان تا دوایین ساتی تێکۆشان بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەرتیمان پێشدەخەین، شەڕ دەکەین، ئەگەر تا ئێستا ڕێبەرتیمان ئازاد نەکردووە، وەک تەڤگەری بەپێی پێویست پێشەنگایەتیمان نیشان نەداوە. لەم بارەیەوە لەبەرانبەر ڕێبەرتی خۆمان رەخنە دەکەین. لە بەرانبەر گەل، ژنان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆمان ڕەخنە دەکەین. بەڵێن دەدەین کەمکورتیەکانمان چارەسەر بکەین و هەڵەکانمان راست بکەینەوە و بەهێزتر پێشەنگایەتی بکەین. سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژن، دەبێتە سەدەی هێڵی ئازادی ژن بە پێشەنگایەتی ڕێبەرتیمان. گەریلا، ژنان، گەنجان پێشەنگایەتی دەکەن. لە ئیستاوە بە هێز و باوەڕیەوە پێشوازی لە ٨ی ئازار دەکەین. بە تەئکیدی سەردەکەوین. ئازادی بە تێکۆشان و بەرخۆدان سەردەکەوێت."
ف.ق