ئەرزینجان: پێویستە ژنان زیاتر تێکۆشان بکەن

بەسێ ئەرزینجان ئەندامی ‌کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند، پێویستە ژنان لە هەموو کەس زیاتر بۆ بڵاوکردنەوەی فەلسەفەی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد تێبکۆشن.

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان بەشداری بەرنامەی خۆبوونی ژن تی ڤی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی ئارژین بایساڵی دایەوە.

بەسێ ئەرزینجان باسی لە تێکۆشانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئازادیی ژنان کرد و ڕایگەیاند، "رێبازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژان هەر لە سەرەتاوە زۆر بوێرانە بوو. لە شوێنێکی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە زۆر دۆگماتیکە و نزیکبوونەوەیەکی زۆر دواکەوتوو هەیە، هەناسەیان لە ژن بڕیوە. دوای ئیسلامیش فشارێکی زۆر لەسەر ژن بە ناوی ئیسلامەوە دروست بوو، بەتایبەت لەسەر ژنانی کورد، کاتێک ژن بێناسنامە دەبێت، ستەم و پشتگوێخستنەکە دوو هێندە قورس دەبێت، ژن وەک ژێردەستەی ژێردەستەکانە. ڕێبەر ئاپۆ بە بوێری خەباتی ئازادی ژنانی لە نێو کۆمەڵگایەکی بەم شێوەیەدا دەست پێکرد.

گرنگە خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوەیی ئەنجام بدرێت. گەلی کورد پێویستی بە ڕزگاری نەتەوەیی بوو، بەڵام پرسیاری ئەوەی کە ئەم ڕزگارییە چۆن ڕوودەدات، گرنگ بوو. لە وڵاتێکی ئازاددا بە دڵنیاییەوە کۆیلەبوونی ژنان خەباتێکی ڕاستەقینە بۆ ئازادی نەبوو. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە پرسیاری ئەوەی دەکرد کە ئەگەر کوردستان ئازاد بێت چی ڕوودەدات؟ بۆ ئەمەش شیکارییەکانی 'چۆن بژین'ی خوڵقاند. ئامانجی سەرەکی ڕێبەر ئاپۆ دروستکردنی جێگرەوەیەک بۆ سیستەمەکە بوو. ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆ زۆر ڕادیکاڵتر بوو لە بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکانی دیکە. ڕێبەر ئاپۆ وتی: شۆڕشی ئێمە شۆڕشی ژنانە.

پەکەکە هەر لە سەرەتاوە خەباتی خۆی لەسەر چەمکی ئازادی ژن بەڕێوە دەبرد، بۆیە ئەو کۆمەڵگایەی پەروەردە کرد کە دەیویست لەسەر بنەمای پارادایمی کۆمەڵگەی ئازادی ژنان بنیات بنێت. کادرەکان ئەمەیان دروست کرد. ئەگەر رێکخستنت نەبێت ناتوانیت شۆڕش بکەیت. ڕێبەر ئاپۆ رێکخستنێکی سەربەخۆی ژنانی بۆ ئەم مەبەستە دروست کرد”.

بەسێ ئەرزینجان وتی، "ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە دەڵێت، ئەوانەی پێویستە زیاتر لە من تێبگەن و رێنماییەکان جێبەجێ بکەن، ژنانن. وەها دەڵێت، چونکە دەزانێت هەزاران ساڵە ژنان ئارەزووی ئازادییان هەیە . ئەمەش وادەکات کە ژنان زیاتر تێکۆشان بکەن. تۆڵەی هەزاران ساڵە هەیە کە ژنان لەم سیستمەی دەکەنەوە. بۆیە پێویستە لە هەموو کەسێک زیاتر ژنان  فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوبکەنەوە و خەباتی بۆ بکەن، ئێمەی ژن لەسەر پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا خۆمان پەروەردە بکەین و پارادایمەکە لەناو مرۆڤایەتیدا بڵاوبکەینەوە، ئەمە لە هەموو کەسێک زیاتر ئەرکی ئێمەیە."

لە کۆتایی قسەکانیدا بەسێ ئەرزنجان وتی "خۆشەویستی ڕێبەر ئاپۆ، خۆشەویستی کوردستان و کۆمەڵگایە، خۆشەویستی ڕێبەر ئاپۆ مرۆڤ ڕزگار دەکات، ڕەنگە هەندێک لەم بابەتە ڕەخنەمان لێبگرن، بەڵام ئەمە ڕاستییەکەیە، فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو مرۆڤایەتییە".

ف.ق